دەست لەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب لە پۆستی وەزارەتی دارایی ڕەتکرایەوە
پووختەی هەواڵەکە
- مەسرور بارزانى دەستلەکارکێشانەوەى ئاواتى شێخ جەنابى ڕەتکردەوە
- سەرچاوەیەک بۆ کەناڵ8: وەزیرى دارایی سوورە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەى
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، مەسرور بارزانى، دەستلەکارکێشانەوەى ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی لە پۆستەکەى ڕەتکردووەتەوە، بەڵام وەزیرى دارایی سوورە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەى.
ئاوات شێخ جەناب 30ـى ئەیلوول دەستلەکارکێشانەوەى پێشکەشکرد، وەک هەڵوێستوەرگرتن لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ئاسۆ قادر بەڕێوەبەری خانووبەرەی میریی سلێمانى، کەلەسەر پشکى بزووتنەوەى گۆڕان لەو پۆستەدایە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، لەو ماوەیەی ڕێکارە یاساییەکان لە بەرامبەر ئاسۆ قادر گیراونەتەبەر، ئاوات شێخ جەناب لە هەوڵدا بووە دەستگیر نەکرێت، دوای دەستگیرکردنیشی هەوڵی داوە ئازاد بکرێت، بەڵام هەوڵەکانی بێ ئەنجام بوون، چونکە دۆسییەکە بە تەواوی لەژێر جڵەوی دادگای دەستپاکی و ڕێکارە یاساییەکاندا بووە و هەموو دەستتێوەردانێک تێیدا ڕەتکراوەتەوە، بۆیە لەبەرامبەر ئەوەدا، ئاوات شێخ جەناب دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
1 کاتژمێر پێش ئێستا