وەبەرهێنان پێشنیاز دەکات قیست و کرێی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بکرێن بە دینار

جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکان

  • دەستەی وەبەرهێنان پێشنیازیکردووە کرێ و قیستی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بە دیناری عێراقی جێگیر بکرێت.
  • دەستەی وەبەرهێنان: بەمەبەستى کەمکردنەوەی باری دارایی سەر شانی هاووڵاتییانە.

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، هەوڵێک هەیە و پێشنیازمان کردووە کە سەرجەم گرێبەست و قیستەکان و کرێى یەکەکانى نیشتەجێبوون بکرێن بەدینار لە بەرئەوەى پارەى وڵاتەکە دینارە.


سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان

  • لە ئێستادا چاوەڕێى ئەوەن داواکارییەکەیان وەڵامبدرێتەوە .
  •  ئەگەر بڕیاردرا، بەدینار مامەڵەکان بکرێن  قیست و کرێى مانگانەى شوێنەکان بە دینار دیارى دەکرێن.

لە ئێستادا بەشێکی زۆری کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، کرێى مانگە لە هاوڵاتیان بە دۆلار وەردەگرن کە بەهۆى بەرزبوونەوەى بەهاکەى لە بەرامبەر دینار بارگرانى لەسەرییان دروستکردووە.

بەرزبوونەوەی دۆلار و زیانەکانی کرێنشینان

بەگوێرەى ئامارەکانی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان، زیاتر لە 150 بۆ 250 هەزار خێزانی کرێنشین لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەشى زۆرییان کرێکەیان بە دۆلارە.

بەهۆی دواکەوتنی مووچە و سستی بازاڕەوە، زیاتر لە ٩٠%90ى کرێنشینان نزیکەی سێ بۆ چوار مانگ کرێی خانووەکانیان قەرزدارن.

هەروەها، لە هەرێمى کوردستان زیاترلە 367 پرۆژەى نیشتەجێبوون هەیە کە هەزاران کەس بەشدارن تێیاندا و قیستى مانگانەیان بە دۆلار لێوەردەگیرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئامانج جەلال بۆ کەناڵ8: قوباد تاڵەبانى سەرپەشتى گەشەکردنى پڕۆژەکانى وەبەرهێنانى کردووە

جەبار حسین

2 کاتژمێر پێش ئێستا