وەزارەتى دارایی ڕاسپێردراوە هەموارى ڕەشنووسى پرۆژەى بودجەى2027 بکاتەوە
پووختەى هەواڵەکە
- وەزارەتى دارایی ڕاسپێردراوە ڕەشنووسى پڕۆژەى بودجەى 2027 هەموار بکاتەوە
- بڕیارە شاندى باڵاى هەرێمى کوردستان ئەم هەفتەیە بچنەوە بەغداد.
- مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانى لەسەر هێڵن بۆ پرسى بودجە لەگەڵ بەغداد.
هەفتەى ڕابردوو، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا ڕەشنووسى پرۆژە بودجەى 2027 بنێردرێتەوە بۆ وەزارەتى دارایی تاوەکو گفوتگۆ تەکنیکییەکان تەواو بکرێن، پاشان بنێردرێتەوە بۆ ئەنجوومەنى وەزیران.
کێشەکانى ناو پڕۆژەیاساى بودجەى 2027
- ماددەى 10ـى پڕۆژەیاساى بودجە کە تایبەتە بە پشکى هەرێمى کوردستان وەک خۆى ماوەتەوە.
- وەزارەتى دارایی عێراق ڕاسپێردراوە تاوەکو لەگەڵ هەرێمى کوردستان گفتوگۆکانى دەستپێبکاتەوە.
- مەبەستەکە بۆ گەیشتنە بە ڕێککەوتن لەسەر بڕگەکانى تایبەت بە هەرێمى کوردستان.
- ئامانج ڕەحیم، سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران لەم هەفتەیەدا سەردانى بەغداد دەکاتەوە.
کەناڵ8، لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستانەوە زانیاریى وردى لەسەر پڕۆژە بودجەى 2027ـى عێراق دەستکەوتووە، کە لە کۆى 217 تریلیۆن دینار نزیکەى 112 تریلیۆن دینار لادراوە بۆ بودجەى سیادى و بودجەى پڕۆگرام و ئەدا و پاشان هاتوون لەسەدا 12.70%یان بۆ هەرێمى کوردستان دیاریکردووە کە تەنیا 100 تریلیۆن دینار ماوەتەوە.
هەروەها کەناڵ8، ئەوەشى دەستکەوتووە، گفتوگۆکانى پڕۆژە بودجەى عێراق هێشتا تەکنیکى و هونەرین، هەرکات بگاتەوە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، ئەوکات مەسرور بارزانى، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران و قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران ئامادەن بچنە بەغداد، کە هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو هەردووکیان لە بەغداد بوون و قوباد تاڵەبانى بە هەفتە لە بەغداد ماوەتەوە بۆ پرسى بودجە.
کەناڵ8، ئەوەشى دەستکەوتووە، هەرکاتێک شاندى باڵاى حکومەت بچێتە بەغداد گفتوگۆى ورد لەگەڵ سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى دەکرێت و بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانى عێراق لەسەر هێڵ دەبن.
هەر لە بارەی گێڕانەوەی ڕەشنووسی پڕۆژەی بودجە، ئەحمەد حاجى ڕەشید، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەران بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" ناردنەوەى پڕۆژەى بودجە بۆ وەزارەتى دارایی بە مەبەستى تەرخانکردنى بودجەیە بۆ وەزارەتە نوێیەکان لە حکومەتى عێراق".
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا
2 کاتژمێر پێش ئێستا