وادەی بەڕێوەچوونی خولی دووەمی فۆڕومی فیلمی زارێ ئاشکرا کرا
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- ڕێکخراوی زارێ ڕێکیدەخات
- یەکی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت
- ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت
- چەندین کەسایەتیی سینەمایی بەشدار دەبن
- پانێڵ، ماستەرکڵاس، پڕۆگرامی بەرهەمهێنان و فەند پێشکەش دەکرێن
ئامانج لەم فۆڕومە:
- بوون بە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە پڕۆفیشناڵەکانی سینەما لە کوردستان و ناوچەکە
- ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجان لە بواری نووسینی سکرینپلەی، دەرهێنان و بەرهەمهێنان
- نزیکخستنەوەی کەسانی پڕۆفیشناڵی سینەمایی لە گەنجان و فێرخوازان
- ئاشنابوونی کادرە سینەماییەکان بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و دابەشکار و وەبەرهێنەرەکان
- تیشک خستنە سەر کێشەکانی بواری فیلمسازی
- بنیادنانی پیشەسازییەکی گەورە

فۆڕومەکە دەتوانێت:
- پەیوەندیی پیشەیی درێژخایەن دروستبکات
- زەمینەی ئاڵوگۆڕی ئەزموونە جیاوازەکان بڕەخسێنێت
- بناغەی هاوکاریی نوێ دابمەزرێنێت
سینەما ئامڕازی بەهێزکردنی کۆمەڵگەیە، هەرچەندە لە کوردستان و عێڕاقدا هێشتا کەموکوڕی هەیە، بۆیە فۆڕومی فیلمی زارێ، هەنگاوێکی بنچینەییە، بۆ زیندووکردنەوە و بەرەوپێشبردنی ئەم بوارە.
ئیڤان فەیسەڵ – سەرۆکی فۆڕومی فیلمی زارێ
فۆڕومەکە باوەڕی وایە: سکرینپلەی تەوەری سەرەکییە، هەموو فیلمێکی مەزن، لە چیرۆکێکی بەهێزەوە دێتە بەرهەم.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە، داواکاریی بۆ بەشداریکردنی گەنجی بەهرەدار کراوەتەوە، بۆ زانیاریی زیاتر و داواکاری، سەردانی ئەم سایتە بکەن:
لەبارەی فۆڕومی فیلمی زارێ:
- یەکێکە لە دیارترین بۆنە سینەماییەکانی کوردستان و ناوچەکە
- تەمموزی 2025 یەکەم خولی بەڕێوەچوو
- بەنزیکەی 10 چالاکیی سەرەکیی فیلمسازیی لەخۆدەگرێت
- چەندین ڕاهێنەری بەئەزموون تیایدا بەشدارن

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا