لە سنوورى هەولێر 1700 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن
جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە
- بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 1700 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت.
- زەوییەکان لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی گوێر و سەرۆکایەتیی سفەییە دابەشدەکرێن.
دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی سوودمەند نەبوو، پڕۆسەکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 85 هەزار فەرمانبەر لە سێ پارێزگاکە زەوییان وەرگرتووە.
بەگوێرەی نووسراوی ژمارە 242ـی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کە لە 27ـی ئازاری 2024 دەرکراوە.
- بڕیاردرا زەویی 200 مەتری بدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی تاوەکو ئێستا سوودمەند نەبوون.
- لەسەرجەم هەرێمی کوردستان ناوی نزیکەی 500,000 فەرمانبەر و خانەنشین پەسەندکراوە.
- بەو مەرجەی ساڵانی خزمەتیان لە 8 ساڵ کەمتر نەبێت.
- لە سنووری پارێزگای هەولێر 83,000 کەس مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە، لەو ژمارەیەش تاوەکو ئێستا نزیکەی 45,000 فەرمانبەر زەوییان وەرگرتووە.
- لە دوایین هەنگاویشدا لە 8ـی تەمموز، بڕی 2,600 پارچە زەوی لە ڕێگەی تیروپشکەوە بەسەر فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانی لە شارۆچکەى خەبات و شارەدێى ڕزگاری دابەشکرا.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
لە سلێمانی قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکات
جەبار حسین
1 کاتژمێر پێش ئێستا