تانجەرۆ لە خنکانەوە بەرەو هەناسەیەکى نوێ و ژیانێکى باشتر
پووختەى ڕاپۆرتەکە
- چەندین ساڵە تانجەرۆ لە ژێر قورسایی دووكەڵ و پاشماوەی نەوت و سووتەمەنیدا هەناسە تەنگە.
- چیتر ئەم دۆخە وەك خۆی نامێنێتەوە.
- هەنگاوى جددى بۆ کۆتایی هێنان بەو خنکانەى تانجەرۆ نراوە.
هەنگاوی کردەیی بە بڕیاری ڕاستەوخۆی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، بۆ كۆتاییهێنان بەم مەترسییە ژینگەییە دەستیپێكردووە و پڕۆسەی گواستنەوەی كۆگاكانی سووتەمەنی لە ناوچەى تانجەرۆى سلێمانى كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
شوێنى نوێى کۆگاکان
- لە دەرەوەی شاری سلێمانی و دوور لە ئاوەدانی.
- گۆڕەپانێكی نوێی سووتەمەنی ئێستا كارەكانی بەرەو تەواوبوون دەچن.
- ئێستا شوێن بۆ دەیان كۆگا ئامادەکراون.
- پڕۆسەی ڕادەستكردنیشیان بە خاوەنی کۆگاکانی سووتەمەنی دەستیپێكردووە.
- لێرە بە دواوە بڕیارە لایەنە پەیوەندیدارەكان هیچ سازشێك لەسەر كات نەکەن.
- بەشێكی زۆری خاوەن كۆگاكانی سووتەمەنی بەدەم بڕیارەكەوە هاتوون.
- مامەڵەی یاسایی گواستنەوەیان تەواو كردووە.
- دوا مۆڵەتیش دراوەتە ئەوانەی تاوەکو ئێستا دواكەوتوون.
- لەم هەفتەیەوە، بڕیاری داخستن بۆ ئەو كۆگایانە دەردەکرێت كە لە تانجەرۆ بمێنێتەوە.
كۆتاییهێنان بە بوونی كۆگاكانی سووتەمەنی، تەنیا خاڵی دەستپێكی نەخشە ڕێگەیەكی گەورەترە بۆ پاككردنەوەی تەواوەتی تانجەرۆ.
لە هەنگاوی داهاتوویدا، دوورخستنەوەی سەرجەم ئەو كارگانەش دەگرێتەوە كە بوونەتە هۆكارێكی دیكەی پیسبوونی ئاو و خاك و هەوای سنوورەكە.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
پڕۆژەی ڕیسایکلینی تانجەرۆ دەستپێدەکات
فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی: چارەسەرکردنی کێشەی چەمی تانجەرۆ بە هەوڵی قوباد تاڵەبانییە
سلێمانی هەنگاوی کرداری بۆ ڕێکخستنەوەی پاڵاوگە و گۆڕەپانەکانی تانجەرۆ نا
بە دەستپێشخەریی قوباد تاڵەبانی؛ لیژنەیەک بۆ چارەسەری یەکجارەکیی پیسبوونی تانجەرۆ پێکهێنرا
1 کاتژمێر پێش ئێستا