دادگایی موسەننا سامەرائی بۆ ڕۆژی 29ـی مانگ دواخرا
کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دادگایی موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم بۆ 29ـی مانگ دواخرا.
- ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: محەممەد سەیهود بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا.
- ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: دانیشتنەکە بۆ 10 ڕۆژی دیکە دواخرا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ 19ـی تشرینی یەکەمی 2026 دیاریکردبوو، وەک یەکەم دانیشتنی دادگا بۆ تۆمەتبار موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، بە ئامادەیی عەدنان جومەیلی و ژمارەیەک کەسی دیکە بەڕێوەبچێت بەڵام دانیشتنەکە بۆ 29ـی ئەم مانگە واتە 10 ڕۆژی دیکە دواخرا.
بەڕێوەچوونى دانیشتنى دادگا لە میدیا عێراقییەکانەوە
- هۆکاری دانیشتنەکە پێداچوونەوە بووە بەوپێیەی سێ لە شایەتحاڵەکان ڕەتیانکردوەتەوە پەیوەندییان هەبێت بە موسەننا سەمارائییەوە.
- سامەرائی بە گوێرەی حوکمى ماددەکانی 319 لە یاسای سزادان ژمارە 111ـی ساڵی 1969 هەموارکراو ڕاگیراوە.
- بڕیاربوو ئەمڕۆ بە ئامادەیی پێنج شایەتحاڵی دیکە کە یەکێکیان عەدنان جومەیلی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق، دادگایی بکرێت.
- ئەمڕۆ دادگا بڕیاریداوە محەممەد سەیهود پەرلەمانتاری پێشوو بە سێ ساڵ زیندانی سزا بدرێت.
- بەهۆی وەرگرتنی بەرژەوەندی لە دۆسییەکەی عەدنان جومەیلی.
سەیهود لە ڕۆژی 28ـی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتاری دیکە لە لایەن هێزێکى تایبەتى ئەمنى دەستگیر کران.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
هاوپەیمانیی عەزم ڕاگەیێنراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى موسەننا سامەڕائى بڵاوکردەوە
کیژان مەحمود
2 کاتژمێر پێش ئێستا