ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا دەرگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى قایمقامى شنگال کردەوە

دانیار فاروق 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا لە بارەى شنگالەوە بڕیارێکى دەرکرد.
  • دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى قایمقامى شنگال کرایەوە.
  • ماوەى خۆپاڵاوتنەکە بۆ ماوەى پێنج ڕۆژە.

ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا بە نووسراوێکى فەرمى و واژۆى د,ئەحمەد یونس، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا، دەرگاى بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى قایمقامى شنگال کردووەتەوە و بڕیارە وادەى خۆپاڵاوتنەکەش پێنج ڕۆژ بخایەنێت.


ناوەڕۆکى نووسراوەکەى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا

  • ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا: حەوت مەرج دانراوە دەبێت لە داواکاردا بوونی هەبێت.
  • ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا: داواکار نابێت خەڵکی دەرەوەی پارێزگاکە بێت.
  • داواکار پێویستە خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆس بێت.
  • داواکار دەبێت بەهیچ شێوەیەک سزا و بەند نەکرابێت.
  • نابێ بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتى دادگا کرابێت.
  • نابێت ئەندامى هێزە ئەمنیی و هەواڵگرییەکان بووبێت.

پۆستى قایمقامى شنگال لە دوای ڕووداوەکانی 16ـى ئۆکتۆبەری 2017 و کشانەوەی دەسەڵاتی ئیداریی پێشوو (کە مەحما خەلیل قایمقامی بوو)، تووشی بۆشاییەکی ئیداریی گەورە ببوو یان بە وەکالەت بەڕێوەدەبرا.

ڕێککەوتنامەی شنگال (2020) کە لە نێوان هەولێر و بەغداد واژۆ کرا، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی دیاریکردنی قایمقامێکی هاوبەش و پیشەیی بوو بۆ شارەکە، بەڵام جێبەجێکردنی پڕۆسەی ئیداریی شارەکە لە ڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگاوە گرژی و ململانێی سیاسی نێوان لایەنە کوردی و عێراقییەکانی بەردەوامى پێداوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

لەسەر واژۆنەکردنی پۆستی قایمقامی شنگال و شارەدێی سنونێ سکاڵا لەسەر پارێزگاری نەینەوا تۆمارکرا

دانیار فاروق

1 کاتژمێر پێش ئێستا