داوا دەکرێت کرێ و قیستی پڕۆژەکان بە دینار جێگیر بکرێت
جەبار حسین 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- دەستەى وەبەرهێنان پێشنیازێکى لە بارەى کرێ و قیستى پڕۆژەکان پێشکەشکردووە.
- پێشنیازەکە ئەوەیە داواکراوە کرێ و قیستى پڕۆژەکان بە دینار بدرێت لە برى دۆلار.
زانیارییەک لە زارى، محەممەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى کوردستان، گەیشتووە بە کەناڵ8، دەستەکە، دواى پێشکەشکردنى ئەو پێشنیازە، ئێستا چاوەڕێى ئەوەن وەڵامبدرێنەوە و دواى ئەوەى بڕیاردرا، بە دینار مامەڵەکان بکرێن، دواتر بڕى قیست و کرێى مانگانەى شوێنەکان بە دینار دیارى دەکەن.
دۆلار لە برى دینار
- ئێستا بەشێکی زۆری کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، کرێى مانگانە بە دۆلار وەردەگرن.
- بەهۆى بەرزبوونەوەى بەهاکەى لە بەرامبەر دینار بارگرانى لە سەریان دروستکردووە.
بە گوێرەى ئاماری کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان، زیاتر لە 150 بۆ 250 هەزار خێزانی کرێنشین لە هەرێمی کوردستان هەیە، کە بەشى زۆریان کرێکەیان بە دۆلارە.
بە هۆی دواکەوتنی مووچە و سستیی بازاڕەوە، زیاتر لە %90ـى کرێنشینان نزیکەی سێ بۆ چوار مانگ کرێی خانووەکانیان قەرزدارن.
هەروەها، لە هەرێمى کوردستان زیاترلە 367 پڕۆژەى نیشتەجێبوون هەیە کە هەزاران کەس بەشدارن تیایاندا و قیستى مانگانەیان بە دۆلار لێوەردەگیرێت.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
جەبار حسین
2 کاتژمێر پێش ئێستا