فراکسیۆنى یەکگرتوو: هیچ کات بەشێک نەبووین لە پەکخستنى پەرلەمان
رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە.
- فراکسیۆنى یەکگرتوو: پەکخستنى دامەزراوەکان بۆشاییەکى مەترسیدارى یاسایی دروستکردووە.
- فراکسیۆنى یەکگرتوو: سەرکردایەتیی سیاسیمان چەندین دەستپێشخەریی پێشکەشکردووە.
فراکسیۆنى یەکگرتوو ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و کارانەکردنی ڕۆڵە ڕاستەقینەکەی و پەکخستنی ئەم جومگە سەرەکییەی حوکمڕانی، زەبرێکی گەورەی لە پڕۆسەی سیاسی، سەروەریی یاسا، و مافە دەستوورییەکانی هاونیشتمانییان داوە.
ناوەڕۆکى ڕاگەیێنراوەکە:
- هیچ کات بەشێک نەبوون لە پەکخستنی پەرلەمان.
- سەرکردایەتیی حیزبەکەیان چەندین دەستپێشخەریی کارامە و واقیعیانەی پێشکەش بە لایەنە سیاسییەکان کردووە.
- بە مەبەستی شکاندنی بەستەڵەکی سیاسی.
- کاراکردنەوەی پەرلەمان.
- هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
- گەڕانەوە بۆ دیالۆگێکی جدیی و نیشتمانی کە بەرژەوەندیی باڵای خەڵکی کوردستان بخاتە پێش هەموو بەرژەوەندییەکانەوە.
- لەم قۆناغە هەستیارەدا، پێویستە حیزبە دەسەڵاتدارەکان چیتر یاری بە ئیرادە و چارەنووسی خەڵکی کوردستان نەکەن.
- دەستبەرداری بەرژەوەندیی حیزبی و شەخسییە بچووکەکانیان ببن.
- لە پێناوی بەرژەوەندی باڵای هاونیشتمانییانى کوردستان.
- تاوەکو ئەم دامەزراوەیە بگەڕێتەوە سەر ڕۆڵی سروشتیی خۆی لە یاسادانان.
- چاودێریکردنی حکومەت و بەرگریی لە شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی خەڵک و هەرێمی کوردستان.
فراکسیۆنى یەکگرتوو جەختدەکاتەوە، ئەم بێباکیەی دەسەڵاتدارانی هەرێمى کوردستان بەرامبەر دامەزراوە شەرعییەکان و ژیان و بژێوی هاونیشتمانییان، ئایندەی قەوارەی هەرێمى کوردستان بەرەو ئایندەیەکی نادیار و مەترسیدار دەبەن.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی: هەرچى زووە پەرلەمان کارابکرێتەوە و حکومەت پێکبهێنرێت
رێبوار حەمەوەیس
1 کاتژمێر پێش ئێستا