ئەمریکا ناوی گەورە کڕیارانی قەواڵەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە؛ عێراقى تێدا نییە

ئارا ئیبراهیم 55 خولەک پێش ئێستا
لۆگۆى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا
لۆگۆى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئەمریکا ناوی گەورە کڕیارانی قەواڵەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە؛ عێراقى تێدا نییە.
  • عێراق لە 2022دا بە بڕی 40 ملیار دۆلار قەواڵەی ئەمریکای کڕیوە.
  • عێراق لە 2026دا ناوی لە لیستی خاوەن قەوالەکانی ئەمریکا دەرهاتوە.
  • هەریەک لە سعوودیە و ئیمارات لە لیستی گەورەترین هەڵگرانی قەواڵەی ئەمریکان.
  • کۆی قەواڵەی فرۆشراوی ئەمریکا بە بیانیەکان نۆ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاندوە.

داتا و ئامارەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەریخستووە کە سعودیە بەبڕی 141 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار خاوەندارێتی قەواڵەی ئەمریکا دەکات و پاش ئەویش ئیمارات بە بڕی 116 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلول، قەواڵەی ئەمریکای کڕیووە.


ڕیزبەندییەکە لاى گەنجینەى ئەمریکا

  • سعودیە حەڤدەهەمین و ئیماراتیش نۆزدەهەمینی گرتووە.
  • ژاپۆن لە ڕیزبەندی یەکەمی لیستی خاوەن زۆرترین قەواڵەی ئەمریکایە.
  • بە بڕی یەک تریلیۆن و 68 ملیار دۆلار.
  • بەریتانیا بە یەک تریلیۆن و 9 ملیار دۆلار ڕیزبەندی دووەمی گرتووە.
  • چین بە بەهای 590 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قەوالەی ئەمریکای کڕیووە.

بەمجۆرەش تاوەکو کۆتایی ئەیلولی ئەمساڵ کۆی گشتی خاوەندارێتی قەواڵەی ئەمریکا لە لایەن بیانیەکانەوە گەیشتوەتە نۆ تریلیۆن و 332 ملیار دۆلار (9.332.000.000.000)$.

کۆتا جار عێراق ناوی لە لیستی کڕیارانی قەواڵەی ئەمریکادا تۆمار کرابێت ساڵی 2022 بووە کە بە بڕی 40 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار قەواڵەی ئەمریکای کڕیووە، ئەوەش دەریدەخات ئاستی قەواڵەکانی عێراق هێندە دابەزیووە کە لە لیستی وڵاتانی خاوەن زۆرترین قەواڵەی ئەمریکا دەرهاتووە و مەرج نیە فرۆشرابێتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: عێراق بە بڕی 40.8 ملیار دۆلار قەواڵەی گەنجینەی ئەمریکای کڕیووە

ئارا ئیبراهیم

55 خولەک پێش ئێستا