مەترسیی داڕمانی بەشێک لە پردەکانی شارباژێڕ هەیە

کەناڵ8 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە:

  • زستان نزیکبووەتەوە و دانیشتووانى ناوچەکە ترسیان هەیە.
  • ئیدارەی ناوچەکە چەندین جار داوای نۆژەنکردنەوەی پردەکانی لە حکومەت کردووە.
  • حکومەت بە بیانووی قەیرانی دارایی وەڵامی داواکارییەکان ناداتەوە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بارانبارین و زستان، دانیشتووانی ناوچەی شارباژێڕ بەهۆى کۆنى پردەکانەوە لە بەردەم مەترسییەکی گەورەدان، سەرەڕای هۆشداریی بەردەوامی بەرپرسان، بەڵام وەڵامی حکومەتی هەرێمى کوردستان هەر ئەمەیە کە دەڵێت "قەیرانی داراییە و پارە نییە".


شارباژێڕ:

  • ناوچەیەکی شاخاوی و گرنگى پارێزگای سلێمانییە.
  • گوند و شارۆچکەکانی لە ڕێگەی چەندین پردەوە بە یەکەوە دەبەسترێنەوە.
  • تەمەنی بەشێک لە پردەکان هەشتا ساڵ دەبێت.
  •  کۆنبوون و نۆژەننەکردنەوە وایکردووە هێزی مانەوەیان لەدەستبدەن.
  • ئیدارەی ناوچەکە چەندین نووسراوی بەرزکردووەتەوە بەڵام وەڵامی بۆ چارەسەری کێشەی 10پرد وەرنەگرتووە.
  • لەگەڵ یەکەم شەپۆلی بەهێزی بارانبارین مەترسی ڕووخانی یەکجاریی ئەم پردانە لە ئارادایە.

کات خێرا تێپەڕ دەبێت و هەرێمى کوردستان لەناو وەرزی بارانباریندایە، پرسیارەکە لای خەڵکی ناوچەکە ئەوەیە: ئایا حکومەت چاوەڕێ دەکات کارەساتێک ڕووبدات و پردەکان بڕوخێن تاوەکو بودجەی فریاکەوتنیان بۆ دابینبکات، یاخود پێش ئەوەى کار لە کار بترازێت فریا دەکەوێت؟

کەناڵ8

2 کاتژمێر پێش ئێستا