بۆ خانمانی هەڵەبجە: خولی سێیەمی فێستیڤاڵی ئەدەبیی شیعری ژنان ڕێکدەخرێت
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- مەرجەکانی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە بڵاوکراونەتەوە
- دوا وادە بۆ وەرگرتنی بەرهەمە شیعرییەکان نزیکدەبێتەوە
- خانمە شاعیرەکانی سنووری هەڵەبجە دەتوانن بەشدار بن
فێستیڤاڵەکە هەماهەنگییەکی ئەدەبییە لەنێوان:
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە
- دامەزروەی کەریمی عەلەکە
- دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان
ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە بە دروشمی: "ژنان وشەن، ڕەنگن دەنگن" بەڕێوەدەچێت
لە ناوەڕۆکی ڕاگەیێنراوی فەرمیی فێستیڤاڵەکەدا هاتووە:
- خانمانی شاعیر لە سنووری هەڵەبجە دەتوانن بەشدار بن
- شیعرەکان دەبێت نوێ بن و بڵاونەکراوە بن
- نموونەی پێشکەشکراو نابێت لە پێنج لاپەڕەی A4 زیاتر بێت
- دەقەکان بە وۆرد و یونی کۆدی کوردی و فۆنتی 16 نووسرابن
- دوا مۆڵەت ڕێکەوتی یەکی تشرینی دووەمە
ڕێگەکانی پێشکەشکردن:
- پەڕەی فەرمیی ب. گ. ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە
- ژمارەی وەتسئاپی 07701213411
فێستیڤاڵەکە هیچ خەڵات و پلەبەندییەک لەخۆناگرێت
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا