لاپۆرتا جەنگی لە دژی پێرێز ڕاگەیاند

مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

لە لێدوانێکی تووند و بێ فلتەر، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، کۆتایی هاتنی پەیوەندییە فەرمی و ئیدارییەکانی نێوان یانەکەی و ریاڵ مەدریدی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پەیوەندییە ئێستا گۆڕاوە بۆ جۆرێک لە ڕووبەڕووبوونەوە، دوژمنایەتی و رق وکینە، رکابەری.

ریاڵ مەدرید متمانەی لەدەستداوە


لاپۆرتا باسی لەوە کرد کە یانەی ریاڵ مەدرید لە رووی دامەزراوەیی و وەرزشییەوە متمانەی خۆی لە دەست داوە و هیچ کاریگەرییەکیان لە ناو دەزگا و ناوەندە وەرزشییەکاندا نەماوە، چونکه ئەوان ڕێگەی هەڵەیان هەڵبژاردووە و ئێستاش باجی ئەو بڕیارە هەڵانە دەدەن.

ریاڵ مەدرید پارەی هەڵڕشتووە


لاپۆرتا ڕەخنەی تووندی لە سیاسەتی دارایی و گرێبەستەکانی یانەی ریاڵ گرت و وتی کە ئەوان تەنها پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە و جانتای پارەکانیان کردووەتەوە بۆ هێنانی یاریزانی گرانبەها، بەڵام ئەو یاریزانانە نەیانتوانیوە ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەش بکەن و سەرنجیان تەنیا لەسەر بەهرەی تاکەکەسی بووە، کاتێکیش نایبەنەوە تەنیا بە بەرشلۆنە دەوێرن.

دۆسیەی نێگریرا


لاپۆرتا هەروەها تیشکی خستە سەر دۆسیەی نێگریرا، کە ریاڵ ماوەیەکی زۆرە دەیەوێت یەکلایی بکاتەوە، تەنانەت بەڵگە و مەلەفی زۆری ناردووە بۆ یوێفا تاوەکو هاوکارییان بکات، بۆیە لاپۆرتا ڕوونی کردەوە کە ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هیچ نازناوێکی نەبردۆتەوە، هەموو ڕێگەیەک تاقی دەکاتەوە و درۆ بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی شکستەکانی خۆی بشارێتەوە، لە کاتێکدا لە ئێستادا بەرشلۆنە سەرکەوتوو دەبێت و وەک بەربژێری سەرەکی بۆ هەموو پاڵەوانێتییەکان دەبینرێت، بەتایبەت چامپیۆنزلیگ.

مەستان حوسامەدین

1 کاتژمێر پێش ئێستا