شەڕی پادی پیمبلێت و ئیلیا تۆپوریا نزیکە
شەڕێک لە یو ئێف سی کە پێشبینی دەکرێت ئەنجامبدرێت، وە هاندەران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانن و حەزی پێ دەکەن، لە هەمان کاتدا ئەگەر ڕووبدات ئەوا لە ڕووی فرۆشتنی بلیتەوە پێشبینی دەکرێت 100 هەزار بلیت بفرۆشرێت.
پادی و تۆپوریا
پادی پیمبلێتی بەریتانی، لە کانوونی دووەمی 2026 مەین ئیڤینتی UFC 324ـی بوو و لەسەر کێشی سووک، بەرامبەر جەستن گەیچی یاری کرد، هەرچەندە دۆڕا، بەڵام لە UFC 329 بە خێرایی گەڕایەوە و توانی بە شێوازی تەسلیمکردن لە بێنوا سێن دێنیسی بباتەوە.
ئێستا چاوەڕوانی گەڕانەوەی دەکرێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ڕکابەرێکی دیکەی بەهێز ببێتەوە، کە ئەویش ئیلیا تۆپوریا ئیسپانییە ، ناسراو بە ماتادۆرەکەی ئیسپانیا، کە ئەویش بە جەستن گەیچی دۆڕا و ئێستا لە قۆناغی گەڕانەوەیە.
شەڕی چاوەڕوانکراو لەگەڵ ئیلیا تۆپۆریا:
یەکێک لە گەورەترین شەڕەکان کە یۆ ئێف سی دەتوانێت سازی بکات، شەڕی نێوان پادی پیملێت و ئیلیا تۆپۆریایە، ئەگەرچی ئەگەر لەسەر پشتێنیش نەبێت، بێگومان دەبێتە شەڕێکی جەماوەری مەزن و وەک هاوبەشی سەرەکی یان مەین ئیڤێنت دەبێت، کە میدیاکان وا باسی دەکەن.
پێشبینی دەکرێت ئەم یارییە یان لە مانگی سێ یان مانگی چواری ساڵی 2027 بکرێت، ئیلیا تۆپۆریاش کاتی پێویستی دەبێت بۆ چاکبوونەوە و گەڕانەوەی دوای پێکانە قورسەکەی لە بەرامبەر گەیچی.

1 کاتژمێر پێش ئێستا