پۆلیسی فەرەنسا هۆشداریی لەسەر یاریی بەرشلۆنە و پاریس دەدات

مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

شەڕ، خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی خەڵک لە فەرەنسا بەردەوامە، ئەم ئاڵۆزییانە کاریگەری کردووەتە سەر بەشێکی زۆری یارییەکانی خولی فەرەنسا، بەتایبەتیش یاریی بەرشلۆنە و پاریس.

بڕیارە ئەمشەو، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە چامپیۆنزلیگ، یانەی پاریس سانجێرمان میوانداریی بەرشلۆنە دەکات.

هۆشدارییان داوە لەوانەیە شەڕ دروست ببێت

میدیاکان باس لەوە دەکەن کە پۆلیسی فەرەنسا داوای دواخستنی یاریی پاریس سانجێرمان و بەرشلۆنە دەکات بەهۆی ترسی ئاژاوەی زیاتر لە پاریس لە شەوی یاریی چامپیۆنزلیگدا.

نوێنەرێک لە یەکەیەکی پۆلیسی شارەکە داوای کردووە یارییەکە دوابخرێت بەهۆی نیگەرانی ئەمنی.

لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی فەرەنسا بڕیاری دواخستنی یارییەکە نەداوە، واتە چاوەڕوان دەکرێت یارییەکە وەک ئەوەی پلانی بۆ داندراوە بەڕێوەبچێت، تاوەکو ئێستا ئەمە تەنیا دەنگۆیەکە لە میدیاکانەوە، چونکە لە ڕووی ئەمنیەوە ئامادەکاریی تەواو کراوە و دڵنیایی دەدەن کە هیچ شتێکی خراپ ڕوونەدات.

شەقامێکی شاری پاریس، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی فەرەنسا.
مەستان حوسامەدین

1 کاتژمێر پێش ئێستا