هومام تاریق بۆ یارییەکەى زاخۆ ئامادە نابێت

هەرێز جەمال 60 خولەک پێش ئێستا

یانەى هەولێر ئەمڕۆ دوایین مەشقەکانى بۆ یارییەکەى زاخۆ ئەنجامدەدات و سبەى چوارشەممە گەشتى شارى زاخۆ ئەنجام دەدەن.

هومام تاریق بەشدار نابێت
بە پێى ڕاگەیەندراوێکى فەرمیی یانەى هەولێر، لە گەشتەکەى سبەى تەنیا هومام تاریق ئامادە نابێت و تەواوى یاریزانەکان بۆ ئەو یارییە ئامادەن.
بڕیارە رۆژى پێنجشەممە لە گەڕى یانزەیەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى هەولێر ڕووبەڕووى یانەى زاخۆ ببێتەوە.

یارییەکانى یانەکانى کوردستان لەم هەفتەیەى خولى ئەستێرەکان بەمشێوازە دەبێت

22-10پێنجشەممە
17:00
زاخۆ -هەولێر

23-10 هەینى
19:30
دهۆک- کەربەلا

24-10شەممە
16:30
نەورۆز – دیالا

20:00
گازى شیمال-نەفت میسان

هەرێز جەمال

60 خولەک پێش ئێستا