کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەرێککەوتنی کۆنفرانسی کەشوهەوا

نوێنەرانی 197 وڵات و یەکێتیی ئەورووپا، رێککەوتننی مێژوویی ئیماراتیان لەبارەی ئاووھەواوە پەسەند کرد.
فۆتۆ:AP
نوێنەرانی 197 وڵات و یەکێتیی ئەورووپا، رێککەوتننی مێژوویی ئیماراتیان لەبارەی ئاووھەواوە پەسەند کرد. فۆتۆ:AP

رۆژی چوارشەممە 13ی کانوونی یەکەم، لایەنەکانی کەشوهەوا لە بیست و هەشتەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوبەی، دوای چەندین ململانێ و وتووێژی دژ بە بەیەک، دواجار رێککەوتن لەبارەی "کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنیی بەردین".

ئەم رێککەوتنە لەلایەن ئیمارات، سەرپەرشتیاری کۆنفرانس، ئەمریکا، یەکێتیی ئەوروپا، فەرەنسا، ئیسپانیا، هۆڵەندا، وڵاتانی عەرەبی بەڕادەی جیاواز پێشوازیلێکرا.

نەتەوە یەکگرتووەکان و بەشێکی زۆر لە دەوڵەتان میانڕەوتر بوون سەبارەت بە رێککەوتنەکە، داوایان لە وڵاتانی پێشکەوتوو کرد "دەستپێشخەری بکەن" لە گواستنەوەی جیهان بۆ بەکارهێنان و زیادکردنی وزەی پاک.

ئەمانە دیاترین کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان بوون سەبارەت بە رێککەوتنەکە:

-سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی COP28 -

سوڵتان ئەلجابر، سەرۆکی COP28 گوتی : "بڕیارێکی "مێژووییە" بۆ خێراکردنی چالاکییەکانی کەشوهەوا".

- نەتەوە یەکگرتووەکان -

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای رێککەوتنەکە رایگەیاند "سەردەمی سوتەمەنی بەردین "دەبێت کۆتایی بێت" لەپێناو باشترکردنی چالاکییەکانی کەشوهەوا".

- وڵاتانی عەرەبی -

سعودیە، لە کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازییان لە رێککەوتنی دوبەیی و سەرکەوتنی دەرەنجامەکانی کرد.

-چین -

ژاو ینگمین، جێگری وەزیری ژینگەی چین رایگەیاند "وڵاتانی پێشکەوتوو بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی گەورەیان لە ئەستۆدایە بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا، هەربۆیە دەبێت دەستپێشخەریی بکەن بۆ دەستپێکردن و هەنگاونان بۆ ئەم رێگەچارەیە".

-رووسیا -

رووسیا داوای لە جیهان دەکرد بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم رێککەوتنە، بەڵام دەرئەنجام رێککەوتنەکەی قبوڵکرد.

-یه‌كێتیی ئه‌وروپا-

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین،  سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند "ئەمە رێککەوتنێکی مێژووییە کە لە COP28دا بە ئەنجامگەیشت، سەرەتای سەردەمی دوای سوتەمەنیی بەردینە".

- فەرەنسا -

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە رێککەوتنەکە کرد و بە "قۆناغێکی گرنگ"  وەسفیکرد.

-ئیسپانیا -

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە ستراسبۆرگ لە پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند "کۆتاییهێنان، یان لانیکەم کەمکردنەوەی، سوتەمەنی بەردین، یەکێکبوو لە باشترین هەواڵەکان کە لە دوبەیەوە پێمانگەیشت".

-هۆڵەندا -

رۆب یێتن، وەزیری کەشوهەوای هۆڵەندا رایگەیاند، بۆ یەکەمجار جیهان باس لە کەمکردنەوەی سوتەمەنی بەردین دەکات، ئەمەشی بە "ساتێکی گرنگ" وەسفکرد.

-ئوسترالیا -

کریس بۆین، وەزیری کەشوهەوای ئوسترالیا گوتی: "دەرئەنجامەکە بەو ئاستە نەڕۆیشتووە کە زۆرێک لە ئێمە داوامانکرد، لەبەرئەوەی سەرەتا لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکانەوە دەستپێدەکات، بەڵام پەیامەکە روونە، هەموو وڵاتان دەبێت تێبگەن کە داهاتوومان بەستراوە بە وزەی پاکەوە.

-دوورگەکانی ساموا-

دوورگەکانی ساموا رایگەیاند "دەوڵەتە بچووکە خاوەن دوورگەکان نیگەرانن لە چەند بەشێک لە رەشنووسەکە کە لەرێککەوتنی کەشوهەوای دوبەی چەپڵەی گەرمی بۆ لێدرا.

ئان راسموسن، نوێنەری ساموا، کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی دەوڵەتانی دوورگەی بچووک دەکات و زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە، گوتی : "ئێمە هەنگاوێک لە پێشەوەین بەراوورد بە جیهان لە چالاکییەکانی کەشوهەوا و زووتر دەستمانپێکردووە، بەڵام بەڕاستی پێویستمان بە گۆڕانکاریی خێرا هەیە".

- بەرازیل -

مارینا سیلڤا، وەزیری ژینگەی بەرازیل داوای لە وڵاتە پێشکەوتووەکان کرد پێشڕەویی گواستنەوەی وزە بکەن بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتوو.

گوتیشی: "دەبێت وڵاتانی پێشکەوتوو یارمەتی تەواوەتیی وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان بکەن بۆ وازهێنان لە سوتەمەنیی بەردین، یاخود سوتەمەنیی کلاسیک".