بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ هاونیشتمانیان: دەنگ بدەن و شانازییەکی دیکە بۆ مێژووە درەوشاوەکەتان تۆمار بکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکتیی نیشتمانیی کوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکتیی نیشتمانیی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا داوا لە هاونیشتمانیان دەکات بەشداریی بەرفراوانیان لە دەنگداندا هەبێت و مافی دیموکراسیی خۆیان پەیڕەو بکەن.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی هاونیشتمانیانی کردووە و لە پەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت " داواکارم روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن و بەشداریی بەرفراوانتان هەبێت، مافی دیموکراسیی خۆتان پەیڕەو بکەن و دەنگ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بدەن."

بافڵ جەلال تاڵەبانی گوتووشیەتی "ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە و دەنگ بدەن، شانازییەکی تر بۆ مێژووە درەوشاوەکەتان تۆمار بکەن و رۆڵەکانی داهاتوو پێویستیان بە دەنگی ئێوەیە، دڵنیاشم لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی، ئەخلاقی و مێژووییەدا دەبن.