لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کەمکردنەوەی ناردنی دۆلار بۆ عێراق
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا گواستنەوەی دۆلاری بۆ عێراق کەم نەکردووەتەوە.
ڤیکتۆریا نۆلاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەمیانەی لێدوانیكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقی (واع) ئاماژەی بەوە كرد :" هیچ کەمکردنەوەیەک لە گواستنەوەی دۆلار بۆ عێراق روونادات و واشنتن لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بانکەکانی عێراق".
گوتیشی : "لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆمان کردووە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ستایشی هەوڵەکانمان کردووە بۆ دەستگیرکردنی چەند باندێک کەکاری قاچاخبردنی دۆلاریان کردووە".
لێدوانەكەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەکاتێکدایە، بانکی ناوەندی عێراق له 14ی ئه م مانگه رایگەیاند، لەگه ڵ بانکی فیدراڵی گەیشتووەته رێکكەوتنێک لەسەر دابینکردنی دۆلاری زیاتر بۆعێراق لەساڵی داهاتوو.
حكومەتی عێراق بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار لە بازاڕەكان بەنیازە لەساڵی نوێدا لەرێگەی بانکە ئەهلی و حکومییەکانەوە دراوەکانی هەمەجۆر بکات و لیرەی تورکی و یۆرۆ، درهەمی ئیماراتی و یوانی چینی بهێنێتە نێو مامەڵە بازرگانییەکانییەوە.
22/12/2023