دادگای ئەمریکا: مۆزەخانەی مەدرید مافی هێشتنەوەی تابلۆ تاڵانکراوەکەی "پیسارۆ"ی هەیە

دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مۆزەخانەیەکی مەدرید مافی ئەوەی هەیە تابلۆیەکی "کامیلی پیسارۆ" بهێڵێتەوە کە لەلایەن نازییەکانەوە لە خێزانێکی جوولەکە دزراوە، ئەمە دوایین بڕیاری دادگا بوو پاش شەڕی یاسایی دەیان ساڵەی نێوان دامەزراوە ئیسپانییەکە لە دژی خێزانە میراتگرە جوولەکەکەی تابلۆکە.

لە بڕیارێکدا کە ڕۆژی سێشەممە، 9ی کانوونی دووەمی 2024 بڵاوکرایەوە، دادگای تێهەڵچوونەوە لە نۆیەمین دانیشتنیدا، لە شاری "پاسادینا" لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا ڕایگەیاندووە، مۆزەخانەی "تیسن-بۆرنمیزا" دەتوانێت تابلۆی "کامیلی پیسارۆ"ی هونەرمەندی ئیمپڕێشنیستی فەرەنسی ساڵی 1897 بە ناوی Rue Saint-Honoré in the Afternoon, Effect of Rainبهێڵێتەوە.

لە کاتێکدا بڕیارەکە بە کۆی دەنگی سەرجەم دادوەرەکان بووە، بەڵام یەکێک لە دادوەرەکان بۆچوونێکی جیای هەبووە و رایگەیاندووە، هیوای خواستووە ئیسپانیا خۆبەخشانە ئەو کارە هونەرییە بۆ خێزانەکە بگەڕێنێتەوە.

"کۆنسوێلۆ کالاهان"، ئەو دادوەرەی بیروڕای لەنارەی تابلۆکەوە جیاواز بوو، ، وتی: "هەندێکجار سوێندخواردنەکانمان رۆڵی دروستمان وەک دادوەری پێداچوونەوە پێویستی بەوەیە کە ئێمە لەسەر ئەنجامێک  هاوڕا بین کە لەگەڵ بەها ئەخلاقییەکانمان ناکۆک نەبێت".

بۆ دەیان ساڵ ئەو تابلۆیە کە شەقامێکی باراناوی پاریس نیشان دەدات، لە دیواری ماڵەکانی بنەماڵەی "کاسیر"ی لە بەرلین و میونشنی رازاندبووەوە، دواتر بریکاری هونەری "پیسارۆ" راستەوخۆ کارە هونەرییەکی کڕی.

لە ساڵی 1939، دوای پەرەسەندنی ستەمی نازییەکان، " لیلی کاسیر" ڤیزەی دەرچوون لە ئەڵمانیای لەبەرامبەر رادەستکردنی تابلۆکە پێدرا، کڕیارە نازییەکە بڕی ئەو پارەی بڕیاربوو بیدات بە خێزانەکە لەسەر هەژمارێکی بلۆککراو دانابوو.  

"کاسیر" ساڵانێکی زۆر لە گەڕان بەدوای تابلۆکەدا  بەسەر بردووە، تابلۆکە زەیتییە و لەسەر کاری کانڤاس دروستکراوە، بەپێی وتەی میراتگران، خێزانەکە لە ساڵی 1958 قەرەبوویان لە حکومەتی ئەڵمانیا وەرگرتووە، بەڵام گەڕانەوەی تابلۆکە بە مافی خۆیان دەزانن.

تابلۆکە چەندین جار دەستاودەستی پێکرابوو، پێش ئەوەی لەلایەن کۆکەرەوەی پارچە هونەرییەکان "بارۆن هانس هاینریچ تیسن-بۆرنمیزا" بکڕدرێت، تابلۆکە لە ساڵی 1933 لەلایەن  بۆ ئیسپانیا گواسترایەوە.

دواتر دامەزراوەیەکی قازانج نەویست کە لەلایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتی دەکرا، بڕی 338 ملیۆن دۆلاری بە کۆکەرەوەکەدا بۆ زۆربەی کۆکراوە هونەرییەکانی تا لە مۆزەخانەی ئیسپانیادا دابنرێت.