رۆمانی "کتێبی شوێنێکی تر" بڵاودەکرێتەوە
"کیانو ریڤز" و "چین میڤیل" رۆمانێکی هاوبەش بەناونیشانی "کتێبی شوێنێکی تر" بڵاودەکەنەوە، چیرۆکی رۆمانەکە دەربارەی جەنگاوەرێکە کە گەشتێک بۆ تێگەیشت لە نەمری دەکات.
"چین میڤیل"، رۆماننووسی زانستی خەیاڵی، مۆڵەتی لە "کیانو ریڤز"، ئەکتەری کەنەدیی وەرگرتووە لە کە زنجیرە کۆمیکییەکانی BRZRKRبکاتە رۆمان.
رۆمانە هاوبەشەکەیان بە ناوی "کتێبی شوێنێکی تر"ە، و لە جیهانی زنجیرە کتێبی کۆمیکی BRZRKR کە لەلایەن ریڤزەوە دروستکراوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2021دا بڵاوکراوەتەوە، رۆمانەکە بەدوای جەنگاوەرێکی نەمردا دەگەڕێت کە گەشتێکی هەزاران ساڵە بۆ تێگەیشتن لە نەمریی دەکات.
بڕیارە ئەم رۆمانە لە 23ی تەمووزی ئەمساڵ لەلایەن دەزگای پەنگوین بڵاوبکرێتەوە، ریڤز کە بە رۆڵەکانی لە فیلمەکانی The Matrix و John Wick ناسراوە، وتی کارکردن لەگەڵ میڤیل نائاساییە، بەتەواوی ئەوەی کرد کە من هیوای بۆ دەخواست.
"کیانو ریڤز"، دەربارەی کارکردنی هاوبەش لەگەڵ "میڤیل" ئەوەی راگەیاند: "میڤیل بە وردەکارییەکی روونەوە دەچێتە ناو چیرۆکەکە، بەباشی یاری لەگەڵ جیهانی BRZRKR بکات، جیهانێک کە من زۆرم خۆشدەوێت، من بە دیدگای ئەو زۆر دڵخۆش بووم و هەست بە شانازی دەکەم کە بەشێک بم لەم پرۆسەی هاوبەشە".
رۆمانەکانی "میڤیل بریتین لە شار، ئیمباسیتاون و وێستگەی شەقامی پێردیدۆ، تاکە نووسەرە کە سێ جار خەڵاتی "ئارسەر سی کلارکی" بۆ رۆمانی زانستی خەیاڵی بەدەستهێنابێت.
10/01/2024