رێکخراوی "چارلستن" کار بۆ گەڕاندنەوەی کارەکانی گروپی "بلومسبێری" دەکات

"چارلستن"، ئەو ماڵ و ستۆدیۆیەی کە هونەرمەندان "ڤانێسا بێڵ" و "دانکان گرانت"، کۆبوونەوە دانیشتنییان بۆ دروستکردنی مۆدێلی نوێی داهێنان و شێوازی ژیان تێدا دەکرد، دەستی بە گەڕان بەدوای بەرهەمەکانی گروپی "بلومسبێری" کردووە تا لە شوێنێکی پارێزراودا بن.  

ئەو گرووپە هەمەلایەنەی هونەرمەندان و رۆشنبیران کە نووسەران: "ڤێرجینیا وۆڵف، لیتۆن ستراچی، ئی. ئێم. فۆڕستەر و ئابووریناس جۆن ماینارد کینزیان لەخۆگرتبوو، لە خانووی کێڵگەیەک لە سەدەی 16 لە رۆژهەڵاتی ساسێکس کە ئێستا مۆزەخانەیە، هەروەها لە "بێڵ"یش لە لەندەن کاریان دەکرد و لەگەڵ یەکتر تێکەڵ بوون.

ئێستا خانووەکە پارێزراوە، لەگەڵ شتومەک و دیکۆر و کەلوپەلی ڕۆژانە و هەروەها کارە هونەریەکان، بڕیارە لە ماوەی شەش ساڵی داهاتوودا، پێش یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی، رێکخراوە خێرخوازییەکە کە چارلستن بەڕێوەدەبات، کار بۆ  گەڕان و کۆکردنەوەی 50 بەرهەمی گرنگ دەکات کە لەلایەن ئەندامانی گروپەکەوە دروستکراون یان خاوەندارێتییان لێکراوە.

کەمپەینی "50 بۆ 50" لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە فەرمی لە پێشانگای هونەری لەندەن دەستپێدەکات، بەڵام چارلستن پێشتر 12 بەرهەمی دەستەبەر کردووە لەوانە تابلۆیThe Cloak کە لەلایەن بێڵەوە لە ساڵی 1912 کێشراوە؛ و تابلۆی "وردبوونەوە لە بیناکانی کێڵگە" لەلایەن "گرانت"ەوە کێشراوە.

 هەروەها تابلۆیەکی دەگمەن کە لە کۆشکی هونەرمەندی فەرەنسی "سیمۆن بوسی" لە کتێبخانەی چارلستن تا مردنی "گرانت" لە ساڵی 1978 هەڵواسرابوو.

"ناتانیێل هێپبورن"، بەڕێوەبەری چارلستن دەڵێت: "کۆلێکشنی چارلستۆن ئێستا  خاوەنی گەورەترین بەرهەمی "بێڵ" و "گرانت"ە لە جیهاندا، بەڵام کەموکوڕی هەیە، و ئێستا ئێمە دەمانەوێت چیرۆکی گشتگیری گروپی بلومسبێری بگێڕینەوە ".