خێزانی بێژەر و پێشکەشکار "ئانی نایتنگەل" هەواڵی کۆچیدوایی پشتراستکردەوە
11 کانوونی دووەمی 2024، "ئانی نایتنگەل"، ژنە بێژەر و پێشکەشکار، یەکەم ژن کە لەسەر دیجەی کاری کردووە لە رادیۆی 1 و پاڵەوانی موزیکی نوێ کۆچیدوایکرد.
خێزانی "ئانی" رایانگەیاندووە، کە دوای نەخۆشییەکی ماوە کورت کۆچیدوایکردووە، هەروەها ئەوەشیان وتووە کە ناوبراو بۆ زۆر کەس پێشەنگ و ئیلهامبەخش بووە.
"بی بی سی" ئەوەی پشتڕاستکردەوە، نایتنگەل، یەکەم پێشکەشکاری ژن بووە لە رادیۆی "بی بی سی" یەک، و ماوە درێژترین دیجەی کەناڵەکە بووە.
"نایتنگەیل" لە ساڵی 1970 پەیوەندی بە رادیۆی 1 کردووە و هەرگیز بەجێینەهێشتووە، بەمەش ژمارەی پێوانەیی جیهانی وەک ماوە درێژترین ژیانی هونەری و هەروەها وەک خانمە پێشکەشکاری رادیۆش، بەرنامەکەی بەناوی "Annie Nightingale Present " بووە.
دوایین بەرنامەی لە 9ی کانوونی دووەم پەخشکرا، گۆرانییەکانی Deadmau5 و ریمیکسی گۆرانییەکانی AJ Tracey و Jorja Smith و راپەری ئەمریکی Ice Spice نمایشکرا.
خێزانەکەی لەو پەیامەی بڵاویانکردووەتەوە ئاماژەیان بەوە کردووە، نایتینگەل نموونەی باڵای خەڵک بووە، هاندە و ئیلهامبەخشی زۆرێک لە ژنان بووە، هەموو جۆرە توندوتیژییەکی لەسەر بنەمای رەگەزی رەتکردووەتەوە، هانی ژنانی داوە ترسییان لە پیاوان نەبێت.
"ئانی ئەڤریل نایتنگەیل"، یەکەم بێژەر و پێشکەشکاری رادیۆیی و تەلەفزیۆنی بوو، کە لە ساڵی 1970ەوە و بۆ ماوەی شەش دەیە بێپچڕان بەردەوام بوو لە کارەکەی، رۆڵێکی گرنگی لە پاڵپشتیکردنی مۆسیقای نوێ هەبوو، هەروەها سەرکردایەتی بزووتنەوەکەی کرد و هانی ژنانی دیکەی دا بۆ ئەوەی کاری بێژەری و پێشکەشکاری بکەن.
12/01/2024