وەزیری رۆشنبیری فەلەستین بیرەوەری رۆژانەی لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین بڵاودەکاتەوە

وەزیری رۆشنبیری فەلەستین، بیرەوەرییەکانی لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، لە دوای هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، بەشێوەی گرافیک بڵاودەکاتەوە.

"عەتیف ئەبو سەیف"، وەزیری رۆشنبیری فەلەستین، کتێبێکی بیرەوەری بەزمانی ئینگلیزی بەناونیشانی "Don’t look left"  و بەشێوەی گرافیک بڵاودەکاتەوە.

کتێبەکە باسێکی رۆژانەییە دەربارەی ژیانی دانیشتوانی غەززە لەدوای هێرشەکانی  7 ی تشرینی یەکەمی 2023ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل.

ناوەندی "کۆما پرێس "، کتێبەکە بە ناوی Don’t Look Left: A Diary of Genocide بە زمانی ئینگلیزی لە 8ی شوبات یان دەوروبەری بڵاودەکاتەوە.

وەشانی یەکەم کتێبەکە 60 ڕۆژی یەکەمی دوای 7ی تشرینی یەکەمی دەگرتەوە، بەشێوەی کتێبی ئەلیکترۆنی لە "بۆکسێنگ دەی" بڵاوبوویەوە، بەڵام وەشانی فیزیکی 85 رۆژ لە خۆدەگرێت.