پێشانگایەکی تایبەت بۆ دەستلەکارکێشانەوەی شاژنی دانیمارک دەکرێتەوە
پێشانگایەکی تایبەت بە وێنەکەسییەکانی شاژنی دانیمارک "مارگارێتی دووەم"، لە مۆزەخانەی مێژووی نیشتمانی کە دەکەوێتە قەڵای فرێدریکسبۆرگ لە هیلێرۆد لە باکووری کۆپنهاگن دەکرێتەوە.
شاژن "مارگارێتی دووەم"، بۆ ماوەی زیاتر لە 50 ساڵ شاژنی دانیمارک بوو، لە 31 ی کانوونی یەکەم 2023، و لە دەستپێکی ساڵی نوێدا دەستلەکارکێشانەوەی راگەیاند.
بڕیارە شازادە "فریدریک"، کوڕی گەورەی شاژن "مارگارێتی دووەم" لە 14ی کانوونی دووەم 2024، ئاهەنگی تاجلەسەرنانی بۆ بکرێت و شوێنی بگرێتەوە.
پێشانگاکە، لە 13ی کانوونی دووەمی 2024، و رۆژێک بەر لە رادەستکردنی دەسەڵات لەلایەن شاژنەوە کراوەتەوە، تیایدا پۆرترەیتەکانی شاژن لە هەموو قۆناغە جیاوازەکانی ژیانیدا نمایشکراوە، ژمارەیەکی زۆر خەڵکیش بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردووە.
"ئولا تۆفتێ"، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی مێژووی نیشتمانی دانیمارک، باس لە رۆڵی گرنگی شاژنە مارگارێتی دووەم لە پێکەوەبەستی هەموو خەڵکی دانیمارک بەیەکەوە دەکات.
"مارگارێتی دووەم"، شاژنی دانیمارک، زیاتر لە 51 ساڵ حوکمڕانی کردووە، تاکە ژنە لە جیهاندا کە دەسەڵاتی وەک شاژن لە باوانییەوە وەرگرتووە و حکومڕانی کردووە، وە ماوە درێژتری شاژنە لە جیهاندا، کە بۆ ماوەی زیاتر لە 50 ساڵ حوکمڕانی کردووە.
13/01/2024