"بەربەست" ناونیشانی نمایشی شانۆیی سێهەمین رۆژی فێستیڤاڵی میتانییە
چالاکییەکانی خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی شانۆی "میتان"، لەسەر تەختەی شانۆی میتان لە ناحیەی ئەحدەسی شاری شەهبا بەردەوامن، شانۆی "بەربەست"، لە سێیەم رۆژی فیستیڤاڵەکەدا نمایشدەکرێت.
فێستیڤاڵەکە بە دروشمی " کاتی گەڕانەوە نزیکە، هەموومان هیواخوازین" بەڕێوەدەچێت، چالاکییەکانی رۆژی سێیەم بە ئامادەبوونی دەیان ئاوارەی عەفرین و خەڵکی شەهبا بەڕێوەدەچێت.
لە سێهەمین رۆژی فێستیڤاڵەکەدا شانۆگەرییەک لە ژێر ناوی "بەربەست" بەڕێوەچوو، شانۆییەکە لەلایەن گروپی شانۆ لە عەفرین و شەهبا ئامادەکرابوو.
شانۆییەکە لە نووسینی "ئولکەر کۆکسال" بوو، کاری دەرهێنانیشی لەلایەن" رومەت بێکۆ" بۆ کرابوو.
ناوەڕۆکی شانۆییەکە باسی لە سنوور نێوان وڵاتان دەکرد، ئەو هێڵە دەستکردانەی کە لەلایەن مرۆڤەوە دروستکراوە، ئەم سنوورانە مرۆڤەکانی لەیەکتر دابڕیووە، جەنگەکانیش بەهۆی سنوورەکانەوە دروستدەبن.
13/01/2024