نمایشە هونەری و کولتوورییەکانی ئەرمەنییەکان لە حەسەکە بەڕێوەدەچێت

ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتی ئەرمەنییەکان، مەراسیمێکی هونەری بۆ نمایشی شانۆیی و گۆرانی و سەمای هونەری ئەنجامدا، مەراسیمەکە لەڕێگەی هونەرەوە  ئازارەکانی گەلی ئەرمەنستان و ئەو جینۆسایدەی بەسەر ئەو گەلەدا هاتووە بەرجەستە بکات.

ئەمڕۆ، 13کانوونی دووەم 2024، ئەنجوومەنی کۆمەڵایەتی ئەرمەنستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی ژنانی ئەرمەنستان، لە هۆڵی سەردەم لە گەڕەکی موشەیریفە لە شاری حەسەکە، بۆنەیەکی هونەری و کولتووی سازکرد.

لە مەراسیمەکەدا سەدان ئەندامی دامودەزگا مەدەنییەکان، پارتە سیاسییەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی ئەرمەنستان و یەکێتی ژنانی ئەرمەنستان ئامادەبوون.

لە هۆڵەکەدا لەسەر لافیتەکان نووسرابوو، "بۆ رۆحی بەرخۆدانی پێکهاتەکانی رۆژئاڤا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لێرەدا نەوەکانی جینۆساید، دووبارە گوڵی وەرزێکی دیکە دەچێننەوە".

هەروەها کورتە ڤیدیۆیەکی تایبەت بە ناونیشانی "چیرۆکەکە بەردەوامی هەیە"، کە سەبارەت بە جینۆسایدی پێکهاتەی ئەرمەنەکان بوو پێشکەشکرا.  

لەمەراسیمەکەدا، نمایشێکی شانۆیی بەناونیشانی "دوعامان بۆ بکەن" ئەنجام درا، هەروەها تیپی هەڵپەڕکێی "ئارتساخ" نمایشێکی هەڵپەڕکێی کوردییان پێشکەشکرد، هەروەها تیپی "ئاشووری" مۆسیقا و گۆرانییان پێشکەشکرد.

هاوکات هونەرمەندی لاوی سریانی "سێرلی سیمۆنیان" گۆرانییەکی تایبەت بە میراتی فۆلکلۆری سریانییەکان پێشکەشکرد.

لە کۆتاییدا بە بەستنی بازنەیەکی هەڵپەڕکێ بە گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانەوە، چالاکییەکانی مەراسیمەکە کۆتاییانپێهات.