مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە 15ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، 75ەمین خولی خەڵاتەکانی ئێمی بەڕێوەبچێت، هەرچەندە بڕیاربوو لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی مانگرتنی سەندیکای ئەکتەرەکانی هۆلیوودەوە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکە دواخرا.

ئاهەنگەکە لە شانۆی "تاووس" لە لۆس ئەنجڵس بەڕێوەدەچێت، "ئەنتۆنی ئەندەرسۆن" میوانداری مەراسیمەکە دەکات، ئاهەنگی خەڵاتکردنەکە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە تۆڕی میدیایی فۆکس پەخشدەکرێت.

خەڵاتەکانی ئێمی، بۆ رێزلێنانە لە پیشەسازی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان لەبواری هونەری و تەکنیکی بۆ زنجیرە تەلەفیزیۆنییە ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکان.

لە 12ی تەمموزی ساڵی رابردوودا، ئەکادیمیای تەلەفزیۆنی ئەمریکا، پاڵێوراوانی بۆ 75ەمین خەڵاتی ئێمی راگەیاند، کاندیدکردنەکان لە مەراسیمێکدا بە سەرۆکایەتی ئەکتەر "ئیڤێت نیکۆڵ براون" و "فرانک شێرما"  سەرۆکی ئەکادیمیای تەلەفزیۆنی ئاشکراکران.

بەڵام دوای کەمتر لە 48 کاتژمێر، مانگرتنی سەندیکای ئەکتەرانی هۆلیوود بەڕێوەچوو، ئەوەش بووە هۆی راگرتنی سەرجەم کارەکانی پیشەسازی بەرهەمهێنان.

 بەگوێرەی "Home Box Office"، زنجیرە درامای "succession"، پێشەنگی خەڵکی ئێمییە بۆ وەرگرتنی زۆرترین خەڵات پاڵێوراوە.