هەناردەی ئێران بۆ عێراق بەرێژەی 30% زیادیکردووە

ھەناردەى ئێران بۆ عێراق لەساڵى 2023دا زیادى کردووە. فۆتۆ: گوگڵ
ھەناردەى ئێران بۆ عێراق لەساڵى 2023دا زیادى کردووە. فۆتۆ: گوگڵ

ئەندامێکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی عێراق - ئێران رایگەیاند، لەماوەى هەشت مانگى ساڵى 2023، رێژەى هەناردەى ئێران بۆ عێراق 30% زیادیکردووە، ئەوەش بەراورد بە ساڵى پێشتر.

سەید حەمید حسێنی، ئەندامی ژووری بازرگانیی هاوبەشی عێراق - ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سەرەڕای هەموو ئەو کێشانەی لە بواری دابینکردنی و بەهاى ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراقدا هەبوون، هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق بەردەوامە، بەتێکڕا مانگانە بە بەهای 775 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردە دەکرێت.

گوتوشیەتى، لەماوەی هەشت مانگی ساڵی 2023، ئێران بە بەهای زیاتر لە شەش ملیۆن و 200 هەزار دۆلار کەلوپەلی هەناردەی عێراق کردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 30% زیادی کردووە.

هەرچەندە هێشتا ئاماری 12 مانگی ساڵی رابردوو بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانیی هاوبەشی عێراق - ئێران پێشبینیدەکات، هەناردەکردنی ئێران بۆ عێراق تاوەکو کۆتایی ساڵ گەیشتبێتە 10 ملیار دۆلار، ئەوەش ئاستێکی پێوانەییە.