نهێنییەکانى ژمارە هەشت
زۆرێکمان حەز بە زانینى نهێنى ژمارەکان دەکەین، ئەم حەز و خولیایە تەنیا لەئێمەى مرۆڤى ئاسایی نیە، بەڵکو زاناکانیش بەدواى ئەو نهێنیانەدا گەڕاون.
کاتێک نیکۆلا تێسلا، بەدواى نهێنى ژمارە سێ، شەش و نۆ، دا دەگەڕا، کەسانێکیش هەبوون بەدواى نهێنى ژمارەکانى دیکەدا دەگەڕان.
لەکۆتایی دەرکەوت، هەرژمارەیەک نهێنیەکى تایبەت بەخۆى هەیە.
هەشت، ئەو ژمارەى لە ئایین، کلتورە جیاوازەکان، زانست، تەندروستى و دەرونزانى و بایۆلۆجى باسدەکرێت و تایبەتمەندى خۆى هەیە.
ژمارە هەشت کۆکەرەوەى شێوەى سەرجەم ژمارەکانى دیکەیە. بەشێوەیەک لە سفرەوە دەستپێدەکات تاوەکو ژمارە نۆ.
بێکۆتا لەو ژمارە پێکدێت کە هەرچەندە زیاد یان کەمبکرێتەوە، ئەنجامەکەى بەرامبەرە بە بێکۆتا.
بێسنوورى بێکۆتا بەچەند قەبارەیەکی جیاواز درووستبووە، لە ژمارە نەرێنی و ئەرێنیەکان پێکدێت، سەرجەمیان بەکۆمەڵێک ژمارەی بێکۆتا هەژماردەکرێن، هەروەها هەردوو کۆمەڵەى ژمارە ئەرێنی و نەرێنیەکانیش، کە قەبارەیەکى گەورەتر پێکدەهێنن و پێکەوە هێماى ژمارە هەشت "بێکۆتا" درووستدەکەن.
کەناڵ8 کەناڵێکى هەواڵى جیهانییە، هێما و بیرۆکەى ناوى کەناڵەکە لەوە سەرچاوەى گرتووە، هەر هەواڵێک لە هەرشوێنێکى جیهان هەبێت، پاش پشتڕاستکردنەوەى بۆ بینەران دەیگوازینەوە.
کەناڵ8 بێکۆتایە لە گەڕان، پشتڕاستکردنەوەى زانیاری و پەخشکردنى راستیەکان، بۆیە رۆژنامەنووسانى کەناڵ8 هێزى ژمارە 8ى بێکۆتا لەناو بەرهەمە رۆژنامەوانییەکانیان بڵاودەکەنەوە.
کەناڵ8 ئاشناتان دەکات بە هەواڵە بیکۆتاکان، لەهەر شوێنێکى ئەم جیهانە رووبدات، بۆیە کەناڵ8 بێکۆتایە.
18/01/2024