زنجیرەیەکی تەلەفیزیۆنی چینی گرنگیدان بە کولتوور و زاراوەی شەنگەهای زیندوودەکاتەوە
لەچین، زنجیرەیەکی تەلەفیزیۆنی بە شێوەزاری شەنگەهای دروستدەکرێت، لەکاتێکدا شێوەزارەکە بۆ چەند دەیەیەکە بەهۆی بەستانداردکردنی زمانی "ماندەرین" بەرەو کاڵبوونەوە و لەناوچوون چووە.
زنجیرەی تەلەفیزیۆنی چینی "خونچەکانی شەنگەهای"، کاری دەرهێنانی لەلایەن "هۆنگ کۆنگ وۆنگ کار وای"بۆ کراوە، رووداوەکانی باس لە ساڵانی نەوەدەکانی شاری شەنگەهای دەکات، دۆخێکی نۆستالژیای بۆ رابردووی شارەکە و زاراوەکەی کە خەریکە بەرەو لەناوچوون دەچێت دروستدەکات.
زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکە بە شێوەزاری کۆنی شەنگەهای دروستکراوە، سەرنجی خەڵک بۆ ئەو شێوەزارە رادەکێشێت، هەروەها پاڵەوانانی نێو فیلمەکە بە شێوەزاری کۆنی شەنگەهای دەدوێن.
لە رابردوودا، خەڵکەکە زاراوەی شەنگەهاییان بەکاردەهێنا وەک هێمایەک لە نێوان خەڵکی ناوخۆیی و بیانی، بەڵام ئێستا شێوەزارەکە تارادەیەکی زۆر لەنێو خەڵکدا نەماوە.
دوای دەیان ساڵ هەوڵدان لەلایەن حکومەتەوە، بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی زمانی "ماندەرین" وەک زمانێکی ستانداردی تایبەت بە وڵاتەکە، شێوەزاری شەنگەهای بەرەو لەناوچوون چووە.
زنجیرەکە دڵخۆشییەکی زۆری بۆ خەڵکی شەنگەهای دروستکردووە، کاتێک زنجیرەیەکی تایبەت بەوان دروستکراوە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شەنگەهای و هەوادارانی زنجیرەکە روو لە ناوەڕاستی شاری شەنگەهای و شوێنەکانی وێنەگرتنی دەکەن.
خەڵکی شەنگەهای ئاماژەیان بەوەکردووە، پێویستە زیاتر گرنگی بەشێوەزاری شەنگەهای بدرێت و لەڕووی کلتوورییەوە کار بۆ رێگریکردن لە لەناچوونی بکرێت، چونکە زمان و کلتوور پەیوەندییەکی نزیک لەنێوانییاندا هەیە، زاراوەکە لەڕووی کولتوورییەوە رەگ و ریشەی لە شەنگەهای داکوتیووە، .
16/01/2024