شانۆنامەی "چەکوش" لە فیستیڤاڵی میتان نمایشکرا

"فێستیڤاڵی شانۆی میتان"، لە شەشەمین رۆژی فیستیڤاڵەکەدا، بە شانۆگەرییەکی گرووپی شانۆیی ناوەندی رۆشنبیری و هونەری شاری کۆبانی دەستیپێکرد.

لە شەشەمین ڕۆژی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا، شانۆگەرییەک لە ژێر ناوی "چەکوش"، کە لەلایەن گروپی "شەهید یەکتا"ی سەر بە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری کۆبانی پێشکەشکرا.

شانۆنامەکە کاری نووسینی لەلایەن "سمکۆ جودی"، و کاری دەرهێنانیشی لەلایەن "جیب مەشید" بۆ کرابوو.

ناوەڕۆکی شانۆنامەکە باسی لە زۆرداری داگیرکەرانی کوردستان دەکرد، هەروەها بەرخۆدانی گەلی کوردیشی دەخستەڕوو کە لەکۆتاییدا دەبێتە هۆی گەیشتن بە دادپەروەری و دیموکراسی.

چالاکییەکانی خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی شانۆی میتان لە 10ی کانوونی دووەمی 2024، لەسەر تەختەی شانۆی میتان لە قەزای ئەحدەس لە شاری شەهبا، لەژێر دروشمی "هەموومان ئومێدمان هەیە، کاتی گەڕانەوە نزیکە" دەستیپێکرد.