دیزاینی نوێی جلوبەرگی وەرزشوانانی فەڕەنسی لە هەفتە مۆدەی پاریس نمایشکرا
وەرزشوانانی فەرەنسی کە سەرکەوتنیان بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و "پارالۆمپیک"ی پاریس بەدەستهێناوە، جلوبەرگی ئەم هاوینەی تیمەکەیان کە بڕیارە بۆ یارییەکانی ئەمساڵی پاریس بپۆشن نمایشدەکەن.
رۆژی سێشەممە، 16ی کانوونی دووەمی 2024، دەیان وەرزشکاری ئۆڵۆمپیادی فەرەنسی لە رۆژی یەکەمی هەفتەی مۆدەی پاریس بە رێڕەوی نمایشدا رۆیشتن.
جلوبەرگە وەرزشییە نمایشکراوەکان، لەلایەن کۆمپانیای فەرەنسی "Le Coq Sportif "، کە تایبەتە بە دروستکردنی جلوبەرگ و کەلوپەلی وەرزشی ئامادەکرابوو، بڕیارە دواتریش بۆ خەڵکی گشتی بەردەستببێت.
جلوبەرگەکان شێوازی ساڵانی نەوەدەکانی تێدابوو، وەک شێوازی جلوبەرگی وەرزشوانانی گوند، هەروەها بەکارهێنانی هەریەک لە رەنگەکانی شین، سپی و سووری تێدا لە دیزاینی جلەکاندا.
کاری دیزاینی جلوبەرگەکان لەلایەن "ستیفان ئاشپول"، بەڕێوەبەری هونەری و بەرپرسی جلوبەرگەکانی تیمی ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیکی فەرەنسا ئەنجام درابوو.
"ئاشپول"، دەربارەی پڕۆژەی دیزاینکردنی جلوبەرگەکان راگەیاند: "پڕۆژەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ بوو، شێوازی جلوبەرگەکان تێکەڵەیەک بوو لە رەنگەکانی شین، سوور و سپی، وەرزشوانەکان خواستییان لەسەر دیزاینێکی کەشخە و سەرنجڕاکێش بوو، ئەنجامەکەشی تێکەڵکردنی ئەو رەنگانە بوو".
وتیشی: "فەرەنسا ئیلهامبەخی سەرەکی ئەم کارە بوو، لەڕووی رەنگ، هەمەچەشنی جۆرەکانی وەرزش، جەستەکان، دیسپلینی وەرزشوانان و وردەکارییەکان توانیم کار لە ئاڵای فەرەنسادا بکەمەوە، چونکە ئەویش لە رەنگەکانی سوور،سپی و شین پێکهاتبوو، دروستکردنی نوێی رەنگەکان، مۆدێرنکردنی، تێکەڵکردنی، هاوچەرخترکردنی، بەجۆرێک زیاتر لەگەڵ کولتوورەکەمان و لەگەڵ وەرزشدا بگونجێت".
17/01/2024