نێجیریا کار بۆ بەگەشتیاریکردنی ئایینی رەسەنی وڵاتەکەی دەکات
سەرۆکی شاری "بێنین"، لە هەوڵێکدا بۆ بەرزکردنەوەی ئابووری وڵاتەکە، کار بۆ بە گەشتیاریکردنی ئاینی "ڤوودۆ"، کە ئایینی رەسەنی ناوچەکەیە دەکات، شارەکە پایتەختی ویلایەتی "ئیدۆیە" لە باشووری نێجیریا، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە ئامانجییانە لەڕێگەی ئایینەکەوە کەرتی ئابووری وڵاتەکە بەرەو پێشببەن.
"پاتریس تالۆن"، لەرێگەی کەرتی گەشتیارییەوە، کار بۆ ناساندنی ئایینی "ڤوودۆ" بۆ گەشتیارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەکات، بەتایبەت سەرپێخستنی فێستیڤاڵێکی ساڵانەی تایبەت بە ناساندنی سرووت و رێورەسمەکانی تایبەت بە "ڤوودۆ"، کە شوێنکەوتووان و گەشتیاران بەلای خۆیدا رابکێشێت.
سەرۆکی ناوچەکە لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە "کۆتۆنۆ" ئاماژەی بەوەکردووە، وەبەرهێنان لە "ڤۆدۆ"دا لەبەر زیادکردنی پەیڕەویکەرانی ئایینەکە نییە، بەڵکو بۆ بەگەشتیاریکردنی "ڤوودۆ"یە تا ببێتە کەرتێکی گەشەپێدانی ئابووری.
تالۆن، سەرۆکی بێنین، لەبارەی پرسی گەشەپێدانی ڤوودۆ لە کەرتی ئابووریدا وتی: " ئێمە بۆ گەشەپێدان و کاریگەرکردنی شاری "بێنین" دەمانەوێت ناسنامەی ناوچەکە بەدەستبهێنینەوە، وەبەرهێنان لە ئایینەکەدا بکەین، بەبێ ئەوەی سازش لەسەر بیروباوەڕ و ئیمانی ئەوانی دیکە بکەین، یان بمانەوێت شوێنکەوتوو بۆ بیروباوەڕی خۆمان زیاد بکەین، "ڤوودۆ" ئاینێکی فراوانخواز نییە، کاتێک کەسێک دەبێتە هەڵگری ئەم بیروباوەڕە کە خودی خۆی ئازادانە هەڵیبژاردبێت".
ریشەی ئەم ئایینە بۆ شانشینی "داهۆمی" دەگەڕێتەوە، کە ئێستا لە "بێنین" و "تۆگۆ" لە رۆژئاوای ئەفریقا و بەشێوەیەکی بەرفراوان بوونی هەیە، تەنانەت هەندێکجار شانبەشانی ئایینی مەسیحی لە بەشێک لە وڵاتەکەدا پەیڕەو دەکرێت.
"ڤوودۆ"، کاریگەرییەکی گرنگی لە ژیانی ژمارەیەکی بێشومار خەڵکی بەرەچەڵەک ئەفریقیدا هەبووە، لەرووی ئەرێنی و نەرێنییەوە، یەکێک لە گەورەترین گروپەکانی لایەنگرانی بیروباوەڕەکە لە "هایتی" نیشتەجێن، کە ژمارەیان بەنزیکەی پێنج ملیۆن کەس دەبێت.
17/01/2024