موزیکژەنانی ئۆپێرای نیشتیمانی دوای 40 ساڵ مان دەگرن

بڕیاری"یەکێتی موزیکژەنانی ئینگلیزی"، بۆ لابردنی 19 پۆستی ئۆرکێسترا و کەمکردنەوەی دەوامی ئەندامانی دیکەی ستافەکە بۆ نیوە-دەوام، گوزەرانی میوزیکژەنانی خستووەتە مەترسییەوە.

پاش تێپەڕینی 40 ساڵ، بۆ یەکەمجار "موزیکژەنانی ئۆپێرای نیشتیمانی" مان گرتن لەدژی دانانی ژەنیاران بە گرێبەستی  نیوەکاتی و لابردنی 19 پۆستی ئۆرکێسترا مانگرتنیان راگەیاند.

یەکێتی موزیکژەنان رایانگەیاندووە، لە 1ی شوباتی 2024، کە هاوکاتە لەگەڵ مەراسیمی کردنەوەی بەرهەمێکی کۆمپانیاکە بەناوی "چیرۆکی خزمەتکار" ماندەگرن و کارەکەیان نمایش ناکەن.

لە ئەگەری بەردەوامی بە ناڕەزایەتییەکان، پێدەچێت نمایشەکە ئەنجام نەدرێت، ئەمە یەکەمجارە دوای ناڕەزایەتییەکەی دژی "بی بی سی" ساڵی 1980، موزیکژەنانی ئۆپێرای نیشتیمانی مانبگرن.

موزیکژەنان لە ئۆرکێستراکە و ستافی موزیک کۆمەڵێک داواکاری لە بەڕێوەبەرایەتیەکە دەکەن، کە لەنێوییاندا گرێبەستی حەوت مانگە، رەتکردنەوەی کارکردن لە دەرەوەی لەندەن و مووچەی شایستە بۆ ستافی موزیک گەرەنتی بکەن.

هەواڵی مانگرتنەکە دوای ئەوە دێت کە "مارتین برابینز"، بەڕێوەبەری موزیکی کۆمپانیای ENO لە مانگی ئۆکتۆبەردا وازی لە کۆمپانیاکە هێنا بەهۆی نیگەرانییەکانی لە پلانی کەمکردنەوەی رۆڵی ئۆرکێستراکان و دانانی ژەنیارانی دیکەش بە گرێبەستی نیوەکاتی.