فیستیڤاڵی فیلمی بەرلین فیلمی دەستپێکی فیستیڤاڵەکەی بۆ ساڵی 2024 راگەیاند

فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین، فیلمی دەستپێکی راگەیاند کە لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێت، کە بڕیارە لە 15ی شوباتی 2024 دەست پێبکات و تا 25 شوبات بەردەوام بێت.

لە پۆستێکی تایبەتدا لە پەیجی فێستیڤاڵەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە ئاشکرایان کردووە کە فیلمی" شتە بچووکەکان وەک ئەمانە Small Things Like These-"  لە دەرهێنانی " تیم میلانتس_  Tim Mielants " فیلمی یەکەمی فێستیڤاڵەکە دەبێت.  

پەیجی تایبەت بە فیستیڤاڵەکە، وێنەی پۆستەری فیلمەکەی بڵاوکردەوە، لەگەڵ کۆمێنتێک کە تیایادا هاتبوو "بە خۆشحاڵییەوە دواجار فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵی بەرلین بۆ ساڵی 2024ی بەرلین رادەگەیەنین".  

لە درێژەشدا ئەوەیان راگەیاندووە : لە15  ی شوباتدا فێستیڤاڵەکە بە نمایشی فیلمی نێودەوڵەتی "شتە بچووکەکان وەک ئەمانە" دەکرێتەوە، کە لە دەرهێنانی "تیم میلانتیس"، فیلەمەکە لەچوارچێوەی پێشبڕکێکەدا نمایش دەکرێت.