سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکران

بڕی ئەو ماددە هۆشبەرەی دەستیبەسەردا گیراوە.
بڕی ئەو ماددە هۆشبەرەی دەستیبەسەردا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی سێ بازرگان و دەستبەسەرداگرتنی 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەری لە جۆری کریستاڵ راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون کە دوانیان بیانین، هاوکات 25 کیلۆ و 800 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لە شارۆچکەی سیدەکان و سەنتەری شاری هەولێر دەستیبەسەردا گیراوە.

روونیشکراوەتەوە، باندەکە پێکهاتەی باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردنن بە ماددە هۆشبەرەکان و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان یەکێک لە بازرگانەکان رووبەڕووی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بووەتەوە و دواتر بە برینداری دەستگیرکراوە.