ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بەبێ باسکردنى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە
پەرچەم عەتا
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی کانوونی یەکەم، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆببێتەوە و وەزیرێکى کابینەکەى سودانیش دەڵێت، کارنامەى کۆبوونەوەکە باس و خواسی هەرێمى کوردستانى تێدا نییە.
بریارە ئەمڕۆ سێشەممە 23ى کانوونى دووەمى 2024، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆبوونەوەى هەفتانەى ئاسایی خۆى ئەنجامبدات.
نزار ئامێدی، وەزیرى ژینگەى عێراق بە کەناڵ8ى راگەیاند "بەگوێرەى ئەو کارنامەیەى بۆ ئەوان نێردراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس و خواسى هەرێمى کوردستانى تێدا نییە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقدا پرسى هەموارکردنەوەى یاساى بودجە، بخرێتە بەر باس، بەڵام بە گوتەى وەزیرى ژینگەى عێراق، کارنامەکە باسى هەرێمى کوردستانى تێدا نییە.
هەمواری یاسای بودجە پشکی شێری تایبەتە بە هەرێمی کوردستان و پرسی نەوت و بەشە پارەی هەرێمی کوردستان کە مانگانە پێویستە بەغدا بۆ هەولێری بنێرێت.
تاوەکو ئێستا پڕۆژەی هەمواری یاسای بودجەی 2023 – 2024 – 2025 لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر نەدراوە، چاوەڕواندەكرا لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ھەموارەكە پەسەند بكرێت، دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
22/01/2024