ژمارەیەک هاوڵاتى لە فڕۆکەخانەکانى بەغداد و ئیستانبوڵ گیریان خواردووە
مەعاز فەرحان 25/01/2024
بەهۆى سزادانى کۆمپانیاى فلاى بەغداد، ژمارەیەک هاوڵاتى لە فڕۆکەخانەکانى بەغداد و ئیستانبوڵ گیریان خواردووە.
بەگوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، فڕۆکەیەکی کۆمپانیاى فلاى بەغداد لە فڕۆکەخانەی بەغداد کە گەشتەکەی روو لە فڕۆکەخانەی دوبەیە، نزیکەی 180 سەرنشینى هەیە و گیریان خواردووە.
هاوکات فڕۆکەیەکی دیکەى کۆمپانیاکە لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ گەشتەکەی روو لە بەغدادە و بەسەرجەم سەرنشینەکانییەوە وەستاوە و گیریان خواردوە
رۆژى 23ـى کانوونى دووەم، وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا کۆمپانیای فلای بەغدادى خستە لیستى سزاکانیەوە، ئەوەش بەتۆمەتى ئەوەى کۆمپانیاکە ئاسانکاریى کردووە بۆ گواستنەوەى چەک بۆ گرووپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێران.
کۆمپانیای فلای بەغداد، لەپاش هێڵى ئاسمانى عێراقەوە دووەم کۆمپانیاى گواستنەوەى ئاسمانى عێراقە کە تۆمەتەکانى رەتکردووەتەوە..
مەعاز فەرحان
25/01/2024