جاکسن پۆڵۆک ڕووخسارێکی ماندوو لە تابلۆیەکی ئابستراکتییدا

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆڵ جاکسن پۆڵۆک، یەکێکە لە دیارترین شێوەکارانی ڕەوتی هونەریی ئابستراکت، 28ی کانونی دووەمی 1912، لە ئەمریکا لەدایکبووە.


پۆڵۆک:

  • مامۆستای هونەری ئابستراکت بووە
  • هونەرمەندان بە داهێنەر و سەرمەشق ناوی دەبەن
  • بەهۆی هەژارییەوە فشاری دەروونیی بۆ دروستبووە

لەماوەی 44 ساڵی تەمەنیدا:

  • کاری لەسەر زیاتر لە 360 پارچەی هونەری کردووە
  • کارە هونەرییەکانی زۆربەی وێنەدانەوەی دەروونێکی ئاڵۆزە

ساڵی 2006، یەکێک لە تابلۆکانی پۆڵۆک بەناوی ژمارەی پێنج، بوو بە گرانبەهاترین تابلۆی جیهان، بە نرخی 140 ملیۆن دۆلار.


پۆڵۆک ساڵی 1956، بەهۆی تیژرەوییەوە، گیانی لەدەستداوە، لە فیلمی پۆڵۆک 2000، کە پاڵێوراو بوو بۆ بردنەوەی خەڵاتێکی ئۆسکار، گومانەکان لەسەر مردنی ئەم هونەرمەندە زۆر دەبن و پێشنیاری ئەوە دەکرێت کە کوژرابێت.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا