ئانتۆن چێخۆف... سەرداری شانۆی هاوچەرخ
لە دیارترین نووسەرەکانی جیهانە، ئانتۆن پاڤلۆڤیچ چێخۆف، شانۆنووس و نووسەری کورتەچیرۆکی ڕووسی، ڕێکەوتی 29ی کانونی دووەمی 1860، لە ڕووسیا لەدایکبووە.
ڕەخنەگرانیش ستایشیان کردووە
چێخۆف، لەماوەی ژیانی پیشەیی خۆیدا، لەلایەن خوێنەر و ڕەخنەگرانەوە ستایشێکی زۆر کراوە، لە ئاستی شانۆی هاوچەرخدا، بە یەکێک لە دیارترین ئەو کەسایەتییانە دیاریکراوە کە لەسەر دەستیان، ڕەوتی نوێی شانۆ سەریهەڵداوە.

پزیشک بووە
ئانتۆن چێخۆف، پزیشک بووە، بە گوتەی خۆی؛ پزیشکیی هاوسەرە یاساییەکەی و ئەدەب خۆشەویستە نایاساییەکەی بووە.
زیرەک بووە
چێخۆف لە خێزانێکی ئاسایی باشووری ڕووسیا لەدایکبووە، دایکی، بە گێڕانەوەی چیرۆکی گەڕیدە و بازرگانەکان، دونیابینی منداڵەکانی فراوان کردووەو چێخۆف پێیان کاریگەر بووە، هەرچەندە، چێخۆف لە نووسراوێکیدا، ئاماژە بە منداڵییەکی پڕ لە ئازار دەدات، بەڵام زیرەکییەکەی، پاڵنەری بووە بۆ بوون بە پزیشک.

خەڵاتی پوشکینی بردووەتەوە
بارگرانیی ژیان و بەرپرسیارێتیی خێزان، چێخۆفیان بەرەو جیهانی نووسین و کێشانی وێنە پاڵناوە، لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا، ناوبانگی پەیداکردووە و ساڵی 1886، بانگهێشت کراوە بۆ کارکردن لە ڕۆژنامەی سان پیتەرسبۆرگ نیو تایمز، کە یەکێک بووە لە گەورەترین ڕۆژنامەکانی ڕووسیا، پاش دوو ساڵ، بە بڵاوبوونەوەی کۆکراوەیەکی چیرۆکی، ناوبانگ پەیدادەکات و دەبێت بە براوەی خەڵاتی پوشکین بۆ باشترین بەرهەمی ئەدەبی.
لە ئاستی نووسینی کورتەچیرۆکدا، چێخۆف، بە یەکێک لە دیارترین نووسەرەکانی جیهان دادەنرێت، خاوەنی 522 کورتەچیرۆکە، هاوکات، ڕۆمانێک و 16 شانۆنامەی نووسیوە.
چێخۆف، بە زمانی ڕیاڵیزم باشترین بەرهەمەکانی خۆی نووسیوە، دیارترینیان بریتین لە: The Seagull، Three Sisters و The Cherry Orchard.
ڕێکەوتی 15ی تەمموزی ساڵی 1904، ئانتۆن چێخۆف دووچاری نەخۆشی سیل بووە و لە تەمەنی 44 ساڵیدا، کۆچی دوایی دەکات.

3 کاتژمێر پێش ئێستا