گوتەبێژى پۆلیسى راپەڕین بۆ کەناڵ8: هێشتا بکوژى کەیوان قادر دەستگیر نەکراوە
گوتەبێژى پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند "هێزەکانیان بەردەوامن لە گەڕان و دۆزینەوەى تۆمەتبارى کوشتنى (کەیوان قادر) و هێشتا بکوژ دەستگیرنەکراوە".
شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە کەناڵ8ی گوت "تاوەکو ئێستا بکوژی (کەیوان قادر) دەستگیرنەکراوە و ھێزەکانییان بەردەوامن لە گەڕان و دۆزینەوەی ئەو کەسەی تەقەی کردووە و کەسی بکوژ نەناسراوە".
گوتیشى "ھێشتا ھۆکاری رووداوی تەقەکردنەکە روون و ئاشکرا نییە".
گوتەبێژى پۆلیسى راپەڕین روونیکردەوە "بەبڕیارى دادوەر و لەپەیوەند بە رووداوى کوشتنى کەیوان قادر، دوو کەس دەستگیرکراوە و رەوانەى لێکڵینەوە کراوون، بەڵام تاوەکو ئێستا بکوژی سەرەکی دیار نییە و دەستگیر نەکراوە".
شەوى رابردوو، کەیوان قادر لەسنووری شارۆچکەى حاجیاوا لەنزیک گەرمکەنداڵ لە رووداوێکى تەقەکردندا گوللـەى بەرکەوت و دەستبەجێ لەشوێنی رووداوەکە، گیانیلەدەستدا.
02/02/2024