سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا دەستیلەکارکێشایەوە
سەرتیپ عوسمان 02/02/2024
حافیزە گایا ئەرکان، سەرۆکى بانکى ناوەندى تورکیا لە تویتێکدا وازهێنانى لە پۆستى بانکى ناوەندى تورکیا راگەیاند.
رۆژی 2ـی شوباتی 2024، حافیزە گایا لەپۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند، هۆکارى دەستلەکارکێشانەوەکەى گەڕاندووەتەوە بۆ هەڵمەتی ناوزڕاندن و لەکەدارکردنى.
سەرۆکی بانکی ناوەندی وڵاتەکە ئەوەشی راگەیاندووە، بۆ ئەوەی ئەو هەڵمەتەی لە دژی کراوە کاریگەریی لەسەر خۆی و خێزان و بنەماڵەکەی نەبێت ئەو بڕیارەی داوە.
رۆژی 8ـى حوزەیرانى 2023، بۆ یەکەم جار لەتورکیا، حافیزە گایا وەک یەکەم ژن پۆستى سەرۆکى بانکى ناوەندى تورکیاى پێ سپێردرا.
سەرتیپ عوسمان
02/02/2024