گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا زۆرترین زیانی بە وڵاتە تازەپێگەشتووەکان گەیاندووە
توێژینەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری ساینس ئەدڤانسسدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، کە گەرمای زۆر و دووکەڵی ئاگری دارستانەکانەکان زۆرترین زیان بە کۆمەڵگە کەمدەرامەتەکان و وڵاتە تازەپێگەشتووەکان دەگەیەنن.
بە گوێرەی دەرئەنجامی توێژینەوەکە، مەترسی مردن لەو ڕۆژانەدا زیادیکردووە، کە پلەی گەرمای بەرز و پیسبوونی هەوا هاوکات بوون، بەجۆرێک ئەگەری مردن لە کاتی شەپۆلی گەرما بە تەنیا ڕێژەکەی 6.1 % و لەکاتی پیسبوونی هەواش بە تەنیا ڕێژەکە 5%ە؛ بەڵام لەو ڕۆژانەی کە پلەی گەرمای بەرز و پیسبوونی هەوا هاوکاتن، مەترسییەکە بەرزبووەتەوە بۆ ڕێژەی 21%.
توێژینەوەکە ئاشکراشیکردووە، گۆڕانی کەشوهەوا ژمارەی کارەساتە سروشتییەکان چەند هێندە دەکات، زیانەکانی پلەی گەرمایی بەرز و هەڵمژینی هەوای پیس ، بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی داخڵبوونی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان ئەمەش بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە کەمدەرامەتەکان دادەنێت.
04/02/2024