هێمن میرانى: بەگوێرەى یاساى چەک مامەڵە لەگەڵ هەڵگرانى چەکى بێمۆڵەت دەکرێت

لە هەرێمى کوردستان بەگوێرەى یاساى چەک مامەڵە لەگەڵ هەڵگرانى چەکى بێ مۆڵەت دەکرێت. فۆتۆ: AP
لە هەرێمى کوردستان بەگوێرەى یاساى چەک مامەڵە لەگەڵ هەڵگرانى چەکى بێ مۆڵەت دەکرێت. فۆتۆ: AP

بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەوانەى لەلایەن مەفرەزەکانى پۆلیس و ئاسایش دەستگیردەکرێن و چەکى بێمۆڵەت هەڵدەگرن، بەگوێرەى یاساى چەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

هێمن میرانى، بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە کەناڵ8ـى رایگەیاند، بەگوێرەى یاساى چەک مامەڵە لەگەڵ ئەوانە دەکرێت چەک هەڵدەگرن و چەکەکانیان بێمۆڵەتە و تۆمارنەکراوە.

گوتیشى، بەهۆکارى هەڵگرتنى چەکى بێمۆڵەت لەماوەى شەش مانگى رابردوو، ژمارەیەک هاوڵاتى دەستگیرکراون و رەوانەى دادگاکان کراون.

بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رونیکردەوە، هەرکەسێک چەکى بێمۆڵەت هەڵبگرێت، بفرۆشێت یاخود دەستاودەستى پێبکات بەنددەکرێت، بەجۆرێک ماوەکەى لە یەک ساڵ کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت.

گوتیشى، هەروەها پێبژاردن لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.