ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی چیلییەوە بۆ 112 کەس بەرزبووەوە

سووتانی ئۆتۆمبێل و خانوو لە ئاگرەکەی چیلی، فۆتۆ: AFP
سووتانی ئۆتۆمبێل و خانوو لە ئاگرەکەی چیلی، فۆتۆ: AFP

ئاگرەکەی چیلی لە تەشەنە سەندندایە و ژمارەی قوربانیانی ئەو ئاگرە گەیشتووەتە 112 کەس و بە گەورەترین کارەساتی سروشتیی ئەو وڵاتە لە دوای ساڵی 2000ەوە دەزانرێت.

دەسەڵاتدارانی چیللی رایانگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی ناوچەی ڤالپارایسۆ لە ناوەڕاستی چیللی، لانیکەم 112 کەس گیانیانلەدەستداوە، تەرمی 32 کەسیان ناسراونەتەوە و پشکنینی ناسینەوەش بۆ تەرمەکانی دیکە دەکرێت.

ئەوەشیان راگەیاندووە، ژمارەی قوربانییەکان "بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات".

ئاگرەکە دەیان هەزار هێکتاری لە دارستانەکان کردووەتە خۆڵەمێش و بە یەکێک  لە "گەورەترین کارەسات"ە سروشتییەکان لە دوای ساڵی 2000ەوە لە چیللی هەژمار دەکرێت.

لە چیللی17  تیمی ئاگرکوژێنەوە و هەزار و 300 سەرباز و خۆبەخشی مەدەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگرەکان و یارمەتیدانی خەڵک لە سەرتاسەری ناوچەکە جێگیرکراون و ماوەی سێ رۆژە ماوەی سێ رۆژە بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی دەیان ئاگر لە ناوەڕاست و باشووری وڵات.

هەروەها چیللی و کۆڵۆمبیا کاریگەریی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایان لەسەرە، شەپۆلی گەرماش هەڕەشە لە ئەرجەنتین و پاراگوای و بەرازیل-یش دەکات کە چەند رۆژی داهاتوو دەیانگرێتەوە.