پەروەردەى سلێمانى: پێشبینیدەکەین هەفتەی داهاتوو سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری سلێمانی بکرێنەوە
غەمبار تەیب 08/02/2024
جێگری بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى رایگەیاند، لە سنوورى پەروەردەى سلێمانى لە کۆى هەزار و 356 خوێندنگە، هەزار و 206 ناوەندى خوێندن کراونەتەوە و دەوامیان تێدادەکرێت.
عومەر محەمەد، جێگری بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردەى سلێمانى بە کەناڵ8ى راگەیاند، لەکۆى 218 خوێندنگەى ئامادەیی، تاوەکو 8ى شوبات، 216 خوێندنگەیان دەوامى تێداکراوە.
گوتیشى، لەکۆى هەزار و شەش خوێندنگەى بنەڕەتى، تاوەکو ئەمڕۆ853 خوێندنگەیان دەوامى تێداکراوە، لە کۆى 25 دواناوەندییش، 21یان دەوامى تێدادەکرێت.
عومەر محەمەد گوتیشى، لەکۆی 107 باخچە، 98یان دەوامى تێدادەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەکۆى هەزار و 356 خوێندنگە، لە سنوورى پەروەردەکانى پارێزگاى سلێمانى، 150 خوێندنگە تاوەکو ئێستا دەوامى تێدانەکراوە و مامۆستایان بایکۆتیان نەشکاندووە.
غەمبار تەیب
08/02/2024