شیکاریی کەناڵ8 بۆ نەخشەی کەشوهەوای چەند رۆژی داهاتوو

دیمەنی شەقامێکی هەولێر لەکاتی بارانباریندا. فۆتۆ: AA
دیمەنی شەقامێکی هەولێر لەکاتی بارانباریندا. فۆتۆ: AA

بەگوێرەی شیکاریی بۆ نەخشەکانی کەشوهەوا لە کەناڵ8،  بەهۆی جێگیربوونی ناوچەیەکی پەستانبەرز کە چەقەکەی لە سەر باکووری کوردستانە ، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و کەشێکی بەهارە لە سێ رۆژی ئایندە  لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروستدەبێت.

لە سێ رۆژی ئایندە ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نییە، ئاسمان ساماڵ دەبێت ولە سبەی یەکشەممەوە تاکو رۆژی سێشەممە  پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە، بەرزترین  پلەی گەرما  دەگاتە 17 پلەی سیلیزی لە رۆژدا و نزمترین پلەی گەرما 1 پلەی سیلیزی دەبێت لە شەودا.

بەگوێرەی شیکارییەکە، ناوچە پەستان بەرزەکە کە هۆکارە بۆ جێگیربوونی کەشوهەوا لە سێ رۆژی ئایندە، لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەوە دەست بەکشانەوە دەکات بەهۆی هاتنی ناوچەیەکی پەستان نزم لە دەریایی ناوەراست و دەریای سور بە ئاراستەی ناوچەکانمان، بەهۆیەوە پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان بکات. 

هاوکات پێشبینیدەکرێت، لە دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بارانبارین لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە، لە رۆژی پێنج شەممەی داهاتووەوە شەپۆلەکە زیاتر لە سەر ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەولێر چڕدەبێتەوە، لە پارێزگای دهۆک بارانی لاواز بۆ مامناوەند بباررێت،   لەم شەپۆلەدا پێشبینی هەورە برووسکە و چالاکبوونی خێرایی با دەکرێت بەتایبەت لە کاتی هاتنی شەپۆلەکەدا.

 لەدوای ئەم شەپۆلە بەهۆی چالاکبوونی دەریایی سوور و ناوەڕاست پێشبینیدەکرێت چەند شەپۆڵێکی یەک لەدوای یەک لەم مانگەدا روو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن.