لە باشووری فلیپین بەهۆی رۆچوونی زەویەوە 35 کەس گیانیانلەدەستداوە
پێشەوا مصطفى 11/02/2024
دەسەڵاتدارانی فلیپین ڕایانگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزە و بارانبارین و ڕۆچوونی زەوییەوە 35 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 77 کەسیش بێسەروشوێنن.
ئێدوارد ماکابیلی، وتەبێژی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی فلیپین بە فرانس پرێسی ڕایگەیاندووە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی کانگاکانی مەسارا لە باشووری فلیپین ڕۆچوونی زەوی لەناوچەکە دروستبووە و 35 کەس گیانیانلەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوە زیاتر کرێکارانی کانەکانی ناوچەکەبوون و هێشتا ژمارەیەکیشیان بێسەروشوێنن، کە مەزەندە دەکرێـت زیاتر لە 77 کەسبن.
ماوەیەکە کەشێکی ناجێگیر ڕووی لە فلیپین ناوچەکانی دەوروبەری کردووە و بارانبارینی زۆر و ڕوودانی بوومەلەرزە و ڕۆچوونی زەوی لە وڵاتەکەدا زیادیکردووە و بەو هۆیەوەشەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.
پێشەوا مصطفى
11/02/2024